پرسیار : ئایا مەلەوانی کردن ڕۆژوو دەشکێنێت ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن مەلەوانی کردن لەو شتانە نییە ڕۆژوو بشکێنێت ، دروستە مەلەوانی بکەیت لە ڕۆژی ڕەمەزان دا .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھیچی تێدا نییە مەلەوان بەڕۆژوو بچێتە ناو ئاو ، یان مەلەوانی بکات ، چونکە لەو شتانە نییە ڕۆژوو بشکێنێت ، ئەصڵ وایە حەڵالە ھەتا بەڵگە دێت لەسەر کەڕاھەت ، یان لەسەر حەڕامی ، ھیچ بەڵگە نەھاتوون لەسەر کەڕاھەت و حەڕامی ، ھەندێک زانا دەڵێن باش نییە لە ترسی ئەوەی شتێک بچێتە نا گەرووی و ھەستی پێ نەکات . )) "فتاوى ابن عثيمين" (19/285) .
زانایان اللجنە الدائمە دەڵێن : (( مەلەوانی کردن دروستە لە ڕۆژی ڕەمەزان دا ، بەڵام مەلەوان دەبێت خۆی بپارێزێت لەوەی ئاو بچێتە ناو بۆشایی . )) " فتاوى اللجنة الدائمة" (10/282) .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net