سەردێری پرسیار:ئایا تاوان دەبێتە مایەی لەدەست دانی تواناکان ؟

بەرواری دانان :2019-05-09 کۆدی پرسیار:1174

پرسیار:

پرسیار : ئایا تاوان دەبێتە مایەی لەدەست دانی تواناکان ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو مرۆڤێک پێویستی بە ناسین و زانینی ھۆکارەکانی قازانج و زیانی خۆی ھەیە لە ژیانی ڕۆژانەیدا ، وە لێھاتووترین کەس لەم بوارەدا ئەوەیە کە زانیاری تەواوی ھەبێت لەسەر باشە و خراپەکانی خۆی و چواردەوری ، تا بەتەواوی بەشێوەیەک بە گڕیان بخات کە لە بەرژەوەندی خۆیدا بێت .

پەی بردن بەم زانیاریانە و زانستە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە ، باشترینیان ئەوە بوو کە باسمان کرد کە بتوانێت بەرژەوەندیەکانی خۆی بپارێزێت ، وە تیاچووترین و ھەژارترین کەس لەم بوارەدا نەوەیەکە بەرژەوەندی خۆی نەپارێزێت وھیچ وریایی و تێگەیشتنێکی لەم بوارەدا نەبێت .

تاوان دەبێتە مایەی پەردەپۆش کردنی ئەو زانست و وریایی و تێ گەیشتنە ، ھەر بۆیە دەبینین کەسی تاوانکار سەرقالی کارە لاوەکی و بێ نرخەکانە و وە کارە ھەنوکەییەکانی پشت گوێ دەخات و نە دڵی وریایی ھەیە و نە ھۆشی بیری ژیردارە نە جەستەی گوڕوتین و ھێزی ھەیە تا بە ئاگا بھێتەوە ، واتە ھەموو ئەندامەکانی جەستەی خۆی ناپاکی لێ دەکات و وەک کەسێکی دوژمندار وایە لە کاتێ کە دوژمن ھێرشی کوشتنی بۆ دێنێت و پەلاماری شیرەکە " شمشێرەکە " دەدات ، بەڵام نایەتە دەستی یەوە و ژەنگ گرتوویەتی و خیانەتی لێ دەکات و تووشی مەترسی کوشتنی دەبێتەوە ، بە ھەمان شێوە دڵ ژەنگ دەگرێت و تووشی نەخۆسی دەبێت و ھێزی لێ دەبڕێت ، وە لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ دوژمندا دڵی ھیچ خرۆش و پاڵنەرێکی " غیرەتی " تێدا نییە تاھاندەر و پاڵنەری دەست و بازووەکان بێت و بەرەنگاری دوژمن ببێتەوە ، چونکە بنەڕەتی جەنگاندن و بەرەنگاربوونەوەی مرۆڤ لە خودی دڵ دایە نەک بازوو ، کە مرۆڤ غیرەتی لەدەسر دا چیتر بازوو و چەک ھیچ ڕۆلێکی کاریگەری نابینن .

ھەروەھا دەرونیش بەتاوان تووشی گەندەیی و پیسی دەبێت ، لە دەرونێکی دڵنیایی و ئارامی یەوە بەرە و دەرونێکی خراپەکار ھەنگاو دەنێت ، وە پشت ئەستور دەبێت بە تاوانکاری و چیتر ئارامی و دڵنیایی رووناکاتە دەروونی و دەرونی دەمرێت چ لە دونیا و بەرزەخ و قیامەتیش دا ، واتە سوودی لێ نابینێت .

پوختەی مەبەست : ھەر کاتێک مرۆڤ کەوتە حالەتی ناڕەحەتی و بەڵای بەسەردا ھات ، ئەوا ئەندامەکانی جەستەی ناپاکی لەگەڵدا دەکەن و دڵی نایاتە ژیر باری پشت بەست بە خودا و گەڕانەوە بۆ لای و نواندنی ئەوپەڕی شێوازی بەندایەتی ، وە زمان گۆناکات و یادی خوا بکات و وە ھەماھەنگی نابێت لەگەڵ دڵیدا ، وە ئەگەر یادیشی بکاتەوە تەنھا بەزمانەوە بەس ھیچ کاریگەریەک لەسەر دڵ دروست ناکات ، چونکە پێشتر لەسەر ئەم کارە ڕانەھێنراون و ژەنگی تاوانکاری لێ داوون و لە کاری خستوون ، وەک کەسێک وایە چەند سەربازێک بیپارێزێت لە دوژمن ، بەڵام لە کاتی ھێرشەکەدا کەسیان ئامادە نین پارێزگاری لێ بکەن . )) الداء والدواء .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام