سەردێری پرسیار:دوای نوێژی بەیانی کە دەخەوین زیکری بەیانی دەکەین یان زیکری نووستن ؟

بەرواری دانان :2019-05-09 کۆدی پرسیار:1175

پرسیار:

پرسیار : دوای نوێژی بەیانی کە دەخەوین زیکری بەیانی دەکەین یان زیکری نووستن ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن دوای نوێژی بەیانی زیکری بەیانی دەکەیت ، سەبارەت بە زیکری نووستن تایبەتە بە نووستنی شەو یان دەتوانی لە کاتی نووستنی ڕۆژیش دا بکەیت ، جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان :

یەکەم : هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون دەتوانیت لەڕۆژیش دا بکەیت ، کە ئەمە وتەی ابن عثیمینه ، بەلگە :

(۱) هیچ بەلگەی ڕوون و ئاشکرا نەهاتوون کە زیکری نووستن تایبەت بێت بە نووستنی شەو .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی بۆ من دیار بێت ئەوەیە کە ئەو فەرموودانەی باسی زیکری نووستن دەکەن باسی نووستنی شەوە ، بەلام هیچی تێدا نییە ئەگەر بکەیت لە کاتی نووستنی ڕۆژیش دا ، چونکە زیکرن ، هیچ بەلگەی ڕوون و ئاشکرا نەهاتوون کە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ئەم زیکرانەی نەگوتبێ ئیلا لەشەودا نەبێت )) لقاء باب المفتوح .

دووەم : هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون زیکری نووستن تایبەتە بە نووستنی شەو ، ناتوانیت لە کاتی نووستی ڕۆژدا بکەیت ، کە ئەمە وتەی صالح الفوزان ، بەلگە :

(۱) ئەو فەرموودانەی هاتوون باسی زیکری نووستنە لە شەودا ، هیچ بەلگە نەهاتوون کە لە ڕۆژدا پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ئەم زیکرانەی کردبێت .

سێیەم : هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون هەندێک زیکر تایبەتن بە نووستنی شەو ، وە هەندێک زیکری تر تایبەت نین بە شەو ، کە ئەمە وتەی ابن بازە ، بەلگە :

(۱) هەندێک فەرموودە هاتوون دەلێن کاتێک دەچووە ناو جێگا یان ویستبا بخەوێت ، ئەمانە بەلگەن کە دەتوانی لە کاتی خەوتنی ڕۆژیشدا بکەیت ، چونکە نووستن هەر نووستنە چ هی ڕۆژ بێت یان شەو ، وە هەندێک فەرموودە هاتوون زیکری معلق کردووە بەشەو ئەمانە لەشەودا دەکرێن .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی دیار بێت زیکری نووستن یەکجار "واتە جاری یەکەم " بکەیت بەسە ، ئەگەر لەخەو هەستای بۆ میز کردن یان ئاو خواردنەوە جارێکی تر بلێیتەوە هیچی تێدا نییە " واتە دروستە " ، بەلام ئەو فەرموودانەی هاتوون باسی زیکر و دوعای نووستن دەکەن باسی یەکەم نووستنە ، هەروەها ئەو فەرموودانەی زیکر تایبەت کردووە بە نووستنی شەو ئەوانە لەشەودا دەکرێن ، وە ئەوانەی هاتوون تایبەت نەکراون بە نووستنی شەو ئەوانە گشتین دەتوانیت لەکاتی هەر نووستنێکدا بکەیت ،....)) نور علی الدرب

نموونە : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( من قرٲ الایتین من اخر سورة البقرة فی لیلة كفتاه )) رواە البخاری ، مسلم ، واتە : هەر کەسێک دوو ئایەتی کۆتای سورەت بقرە لە شەودا بخوێنێت بەسە بۆی .

لەم فەرموودەیە دەلێت : (( فی لیلة )) ئەمە ڕوونە و ئاشکرایە کە تایبەتە بە شەو .

خوێندنەوەی سورەت الاخلاص ، الفلق ، الناس ، عائشە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرموویت : (( وکان یفعل ذالك كل لیلة )) واتە : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ئەمەی دەکرد هەموو شەوێک ، ئەم فەرموودەیە ڕوون و ئاشکرایە کە ئەم زیکرە تایبەتە بەشەو .

فەرموودەی ابو هریرە دەفەرمووێت : کان ٳذا ٲوی ٳلی فراشه قال : (( اللهم رب السموات ، ورب الارض ، ورب العرش العظیم ......)) مسلم ، واتە : کاتێک دەچووە ناو جێگا دەیفەرموو : (( ...)) ، لەم فەرموودەیە تایبەتی نەکردووە بە شەو .

فەرموودەی حذیفة دەفەرمووێت : کان رسول اللە صلی الله علیه وسلم ٳذا ٲراد ٲن ینام قال : (( باسمك اللهم ٲموت و ٲحیا )) رواە البخاری ، مسلم ، واتە : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ئەگەر ویستی لێ بوایا بخەوێت دەیووت : (( .....)) .

وتەی ڕاست وتەی سێیەمە ، واللە اعلم .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام