پرسیار : پارچە زەویەکەم کڕیوە بەڵام ھەتا ئێستا وەرم نەگرتووە ، ئایا واجبە زەکاتی لێ بدەم ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن ھەر کەسێک پارچە زەوی یەک بكڕێت بۆ بازرگانی واجبە زەکاتی لێ بدات ، ئەگەر ساڵێکی بەسەردا تێپەڕ بووبێت ، چونکە بە عەقد کردن پارچە زەوی یەکە دەبێت موڵکی کڕیار .
پرسیار کراوە لە ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت : پیاوێک پارچە زەوییەکی کڕیوە بە بڕێک پارە ، ئەم پیاوە پارچە زەوییەکەی وەرنەگرتووە ، وە کتابی دانپێدانانی ماڵی وەرنەگرتووە ، ئایا زەکاتی لێ دەکەوێت ؟
لە وەڵام دا دەفەرمووێت : (( بەڵێ زەکات لەسەر ئەم پارچە زەوییە ھەیە ، ئەگەر چی وەریشی نەگرتبێ کتابی دانپێدانانی ماڵ ، مادەم کڕین و فرۆشتن جێگیر بووە دەبێت زەکات بدات ، زەکات دەدات زەکاتی شت خستنەڕوو ، کاتی واجب بوونی زەکات حساب دەکات نرخی چەندە ، وە لە دە بەش چارەکی یەک دەدات " واتە ٢.٥ ٪ " . )) مجموع فتاوى ورسائل العثيمين" (18/ 234).
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net