پرسیار : خانووێکم ھەیە بەکرێم داوە ، ئایا واجبە زەکاتی ئەو خانووە بدەم ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن خانوو یان دوکان یان پارچە زەوی ئەگەر بکرێ درا ، زەکاتی نادات ئیلا ئەگەر بۆ بازرگانی بێت .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر عقار خانوو بێت یان دوکان یان پارچە زەوی بۆ بازرگانی بێت ، ئەوە زەکات واجب نییە لە ئەسلەکەی ، بەڵکو زەکات واجب دەبێت لە کرێیەکەی ئەگەر گەیشتبێتە حەدی نیساب و ساڵێکی بەسەردا تێپەڕ بووبێت . )) " مجموع فتاوى ابن باز " ( 14 / 167 ) .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net