سەردێری پرسیار:ئایا زیاد بوونی پارە لەگەڵ پارەی تر چۆن زەکاتی لێ دەدەیت ؟

بەرواری دانان :2019-05-12 کۆدی پرسیار:1178

پرسیار:

پرسیار : ئایا زیاد بوونی پارە لەگەڵ پارەی تر چۆن زەکاتی لێ دەدەیت ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایام دەڵێن زەکاتی پارە دوو مەرجی ھەیە :

یەکەم : دەبێت گەیشتبێتە حەدی نیساب .

دووەم : دەبێت یەک ساڵی ھیجری بەسەریدا تێپەڕ بووبێت .

زەکاتی پارە ‏٢.٥ ٪‏ لێی دەدرێت ، ئەگەر مال گەیشتە حەدی نیساب ، پاشان لە کۆتایی ساڵ زیادی کرد ، نموونە : ١٠٠٠٠$ دۆلاری ھەیە ، پێش کۆتایی ساڵ بووە ٣٠٠٠٠$ ، ئایا زەکاتی ١٠٠٠٠$ دەدات ، یان زەکاتی ٣٠٠٠٠$ دۆلار دەدات ؟

زانایان سەبارەت بەم حالەتە دەڵێن :

(١) ئەگەر ئەو بڕە پارەی زیاد بووە بەرھەمی ١٠٠٠٠$ کە بێت ، واتە بازرگانی پێی کردووە و ٢٠٠٠٠ قازانج کردووە ، ئەوە زەکاتی ھەمووی دەدات ، واتە زەکاتی ٣٠٠٠٠$ دەدات ، چونکە قازانج تابعە بۆ ئەصلەکە .

(٢) ئەگەر ئەو بڕە پارەی زیاد بووە بەرھەمی ١٠٠٠٠ کە نەبێت ، بەڵکو بەڕێگای تر بەدەستی ھێناوە ، وەک : میرات یان ھەدیە یان شتێکی تری فرۆشتووە ، ئەوە زەکاتی ١٠٠٠٠$ بەجیا دەدەیت ، وە ئەوەی بەدەست ھاتووە بەجیا حساب دەکەیت ھەتا ساڵێکی بەسەردا تێپەڕ دەبێت .

(٣) ئەگەر ئەو بڕە پارەی زیاد بووە بەھۆی معاشەوە بووە ، لەم حالەتە دوو ڕێگات لە پێشە :

(أ) دەتوانی زەکاتی ١٠٠٠٠$ بەجیا بدەیت دوای ئەوەی ساڵێکی بەسەردا تێپەڕ دەبێت ، ئینجا ٢٠٠٠٠$ زیاد بوو مانگ مانگ حساب دەکەیت مانگانە چەند زیاد بووە زەکاتی لێ دەدەیت مانگ مانگ ، واتە چەند جار زەکاتی لێ دەدەیت .

(ب) دەتوانی زەکاتی ھەمووی پێکەوە بدەیت ، واتە زەکاتی ٣٠٠٠٠$ بدەیت ، کە ئەمە باشترە و ئاسانترە .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام