سەردێری پرسیار:ئایا ئەو معاشەی وەردەگرم زەکاتی لێ دەکەوێت ؟

بەرواری دانان :2019-05-12 کۆدی پرسیار:1179

پرسیار:

ئایا ئەو معاشەی وەردەگرم زەکاتی لێ دەکەوێت ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن معاشی مانگانە زەکاتی لێ ناکەوێت ئیلا ئەم دوو مەرجەی تێدابێت :

(١) دەبێت پارەکە گەیشتبێتە حەدی نیساب .

(٢) دەبێت ساڵێکی بەسەردا تێپەڕبووبێت .

ھەر کەسێک بڵێت زەکاتی معاشی مانگانە وەک بەرووبوومی کشتوکاڵ مامەڵەی لەگەڵ دەکەیت ، تێپەڕ بوونی ساڵێک بەسەریدا مەرج نییە وتەکەی ڕاست نییە .

معاشی مانگانەی موظف ئەم دوو حالەتەیە :

حالەتی یەکەم : ئەگەر کەسەکە ھەمووی لە ماڵ و مناڵی خۆی صرف بکات ، ھیچی پاشەکەوت نەکات ، ئەوە زەکات لەسەری نییە ، چونکە ساڵێکی بەسەردا تێنپەڕیوە .

حالەتی دووەم : ئەگەر کەسەکە ھەندێک معاشی صرف بکات و ھەندێکی پاشەکەوت بکات ، یان ھەمووی پاشەکەوت بکات ، وە ھەندێک جار پارە پاشەکەوت کراوەکە کەم دەکات و ھەندێک جار زیاد دەکات ، لەم حالەتە دوو ڕێگەی لە پێشە :

(١) کاتێک معاشی دەگات حەدی نیساب ، لەو ڕۆژەوە حسابی خۆی دەکات ھەتا ساڵێکی تر ئەو کاتە ، ئینجا زەکات دەدات ، وە ئەو پارەی مانگ مانگ دەچێتە سەری ، مانگ مانگ حسابی خۆی دەکات لەو بڕە زیادەیەی چۆتە سەری و زەکات دەدات مانگ مانگ .

(٢) یان کاتێک معاشی دەگات حەدی نیساب ، لەو ڕۆژەوە حسابی خۆی دەکات ھەتا ساڵێکی تر ئەو کاتە ، ئینجا زەکاتی ھەمووی دەدات ، واتە زەکاتی ئەو بڕە پارەیەش کە مانگ مانگ چۆتە سەری دەدات بە یەک جار ، کە ئەمە باشترە ، واللە أعلم .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام