سەردێری پرسیار:ئایا مەسح کردن لە سەر گۆرە دروستە بۆ کەسێک کە لە دەوام کاربکات ؟

بەرواری دانان :2018-10-01 کۆدی پرسیار:118

پرسیار:

پرسیار // ئایا مسح کردن لە سەر گۆرە دروستە بۆ کەسێک کە لە دەوام کاربکات ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // مسح کردن لەسەر خوف هەیە کە لە پێستی ئاژەل دروست دەکرا ، وە مەسح کردن لەسەر گۆرە ، سەرەتا مسح کردن لەسەر خوف هەموو زانایان یەک دەنگن کە دروستە ئیلا شیعە نەبن ، ئەوان دەلێن مسح لەسەر خوف نییە بەلکو مسح بە رووتی لەسەر قاچ دەکرێت ، وە هەندێک شیعەی ئیمامی دەلێن دروستە بەلام لە کاتی تەنگانە ئەگەر پێویست بکات ، بەلگەی شیعەکان :

(۱) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( یأیھا الذين ءامنوا إذا قمتم إلى الصلاة فاغسلوا وجوهکم وٲیدیکم الی المرافق وامسحوا برؤسكم وارجلكم الی الكعبین....)) [ المائدة : ٦ ] .

واتە : ئەی ئەوانەی ئیمانتان ھێناوە روخسارتان بشۆن وە دەستان هەتا ئەژنۆ وە سەرتان مسح بکەن وە قاچەکان بشۆن هەتا گۆزینک .

خوێندنەوە هاتووه : (( وٲرجلکم )) لام کەسرەی لەژێرە دەلێن معطوفه لەسەر ((وامسحوا برؤسكم )) واتە : قاچەکانتان مسح بکەن ، ئەمە بەلگەیە قاچەکان بەڕووتی مسح دەکەیت .

(۲) لە عەلی و ابن عباس و ئەنەس خوا لێیان ڕازی بێت گێردراوەتەوە کە مسح کردن لەسەر قاچەکان بەڕووتی لایان دروست بوو .

زانایان سەبارەت بە شوبھەکانیان دەلێن :

(۱) ئەم ئایەتە ئەگەر ئەو خوێندنەوەیە ڕاست بێت مەبەست پێی مسح کردنە لەسەر خوف ، چونکە بەڕاستی نقل نەکراوە مسح لەسەر قاچ بکرێ ، بەلکو پێغەمبەر سەلامی خوای لێبێت دەفەرمووێت : (( وەیل بۆ ئەو کەسەی پاژنەی قاچەکانیان ناشوات ))

بۆچی پێغەمبەر سەلامی خوای لێی بێت وای فەرموو ؟

(ٲ) فەرموودەی عبداللە بن عمرو دەلیت مسح مان کرد لەسەر پێ بەڕووتی لەبەر ئەوە وای ووت.

(ب) فەرموودەی عائشە دەلێت چونکە پیاوێکی بینی پاژنەی پێیەکانی نەشوشتبوو.

هەردوو سەبەبەکان وەلامن بۆ شیعەکان .

(۲) دەلێین ڕاستە سەرەتا ئەم سێ هاوەلانە لەگەل ئەوە بوون بەلام دوای هەرسێکیان پەشیمان بوونەتەوە لە وتەکەیان .

هەندێک دەلێین مسح کردن منسوخە بەئایەتی ٦ سورة مائدة ، واجبه قاچەکان بشوات چونکە فەرمان کراوە بە شووشتن .

وەلام // دەلێین ئایەتی سورة مائدة سالی ٦ دابەزیووە ، وە مسح کردن لەسەر خف لە غزوة تبوك كه سالی ۹ بوو ڕێگەی پێدراوە ، جریر بن عبداللە فەرموودەی مسح مان بۆ دەگێرێتەوە کەچی دوای دابەزینی سورة مائدة موسلمان بووه كه خۆی وادەلێت .

زانایان دەلێن لە ئیمام مالک سێ وتە نقل کراون سەبارەت بە مسح کردن لەسەر خف :

(۱) تەنها لە سەفەر دروستە.

(۲) دروست نییە بە هیچ شێوەیەک جا چ لەسەفەر بێت یان نیشتەجێ بێت .

(۳) دروستە بەهەموو شێوەیەک جا چ لەسەفەر بێت یان نیشتەجێ بێت ، کە ئەمە بەناوبانگترین ووتەی ئیمام مالکە، بەلکو ابن تیمیە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەلێت : دڕۆ دراوەتە پال ئیمام مالک کە مسحی پێ دروست نییە .

کەواتە مسح کردن چ لە سەفەر بێت یان بێجگە لەسەفەر دروستە ، بەلگە :

(١) فەرموودەی حذیفة بوخاری و موسلیمه مەسحی كردووە لە مەدینە بووە ، وە فەرموودەی مغیرة بوخاری و موسلیمە مەسحی کردووە لە سەفەر، وە نابیت بلێیت ئاو نەبووە یان کەم بووە لەبەر ئەوە مسح کراوە ، دەلێین ئەگەر ئاو نەبێت تەیەموم دەکەیت ، وە هیچ بەلگە نەهاتوون کە لەبەر کەمی ئاو مسح یان کردبێت ، بەلکو بەلگەکان گشتین .

مسح کردن لەسەر گۆرە ووتەی ڕاست هەمان حوکمی مەسح کردن لەسەر خوفی ھەیە .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام