سەردێری پرسیار:ئایا دروستە فوو لە قاپی خواردن بکەیت ئەگەر گەرم بێت ؟

بەرواری دانان :2019-05-14 کۆدی پرسیار:1184

پرسیار:

پرسیار : ئایا دروستە فوو لە قاپی خواردن بکەیت ئەگەر گەرم بێت ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن باش نییە ھەناسە بدەیتەوە لەناو قاپی خواردن و خواردنەوە ، یان فوو بکەیتەوە ناو قاپی خواردن و خواردنەوە ، بەڵگە :

(١) عَنْ أَبِي قَتَادَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( لا يَمَسَّنَّ أَحَدُكُمْ ذَكَرَهُ بِيَمِينِهِ وَهُوَ يَبُولُ ، وَلا يَتَمَسَّحْ مِنْ الْخَلاءِ بِيَمِينِهِ ، وَلا يَتَنَفَّسْ فِي الإِنَاءِ )) مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ ، وَاللَّفْظُ لِمُسْلِمٍ .

واتە : لە ئەبو قەتادەوە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی : (( با کەس لە ئێوە زەکەری بە دەستی ڕاست نەگرێت لە کاتێکدا کە میز دەکات ، وە لەسەرئاویش تارات بەدەستی ڕاستی نەگرێ ، وە ھەروەھا ھەناسە مەدەن لە دەفر و جامی خواردن و خواردنەوە . )) .

(٢) عن ابن عباس رضي الله عنهما أن النبي صلى الله عليه وسلم : (( نهى أن يتنفس في الإناء أو ينفخ فيه )) ما رواه الترمذي (1810) وأبو داود (3240) ، وصححه الألباني في "صحيح الجامع " (6820).

واتە : ابن عباس خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت نەھی کردووە لە ھەناسە دانەوە لەناو قاپ ، یان نەھی کردووە لە فوو کردنە ناو قاپ .

ابن حجر عسقلاني ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەم نەھی یە بۆ تأدیبە بۆ ئەوەی قاپەکە بە پاکی بمێنێتەوە ، لەناکاو لەگەڵ ھەناسە تف یان بلغەم یان بوخاری بە بێز دەردەچێت و بۆنی ناخۆش دەبێت و کەسەکە یان کەسی تر بێز نادات بخواتەوە . )) فتح الباری .

ابن حجر عسقلاني ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( فوو کردن تووندترە لە ھەناسە دانەوە . )) فتح الباری .

ابن مفلح الحنبلي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرماوێت : (( باش نییە فوو بکەیتە خواردن و خواردنەوە ، حیکمەت بۆ ئەمە چونکە وەک یەک وان " واتە : فوو کردن و ھەناسە دانەوە " ، لەبەر ئەوە شارع ھەناسە دانەوە و فوو کردنی یەکسان کردووە . )) " الآداب الشرعية "(3/167) .

مرداوي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( الآمدي دەڵێت : مەکروھ نییە فوو لە خواردنی بکەیت ئەگەر گەرم بێت ، من دەڵێم ئەمە وتەی ڕاستە ، بەتایبەتی ئەگەر ئەو کاتە پێویستیان بە خواردنی بوو . )) الإنصاف ج٨ لاپەڕە ٣٢٨ .

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئیلا ئەوە نەبێت ھەندێک زانا دەڵێ ئەگەر پێویست بکات دروستە فوو لەخواردن بکەیت ، وەک ئەوە خواردن گەرم بێت و پێویستی پێ بێت بە پەلە ، ھەندێک زانا ڕوخسەتیان داوە بۆ ئەم حالەتە ، بەڵام باشتر وایە فوو نەکەیت ھەتا ئەگەر گەرمیش بێت ، ئەگەر خواردن گەرم بوو قاپێکی تریشت لەلا بوو بیخە ناو قاپێکی تر ، پاشان بیخەوە ناو قاپەکەوە ھەتا سارد دەبێت . )) "شرح رياض الصالحين"

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام