پرسیار : حوکمی گۆڕینەوەی پارەی کۆن بە پارەی نوێ ؟
وەڵام : زانایان دەلێن گۆڕینی دراو دوو حالەتە :
حالەتی یەکەم : دراوێک لەگەڵ دراوێکی تر دەگۆڕیتەوە ، ئەمەیان یەک مەرجی ھەیە ئەویش ئەوەیە :
(١) دەبێت دەست بە دەست بێت ، ئەگەر گۆڕینەوە بە قەرز بوو ئەوە دەبێتە ڕیبا .
نموونە : ١٠٠ $ دۆلار دەگۆڕیتەوە بە دینار ، نرخی دۆلار لەو ڕۆژە چەندە بەو نرخە دەگۆڕدرێتەوە دەست بە دەست .
حالەتی دووەم : ھەمان دراو لەگەڵ خۆی دەگۆڕیتەوە ، ئەمەیان دوو مەرجی ھەیە :
(١) دەبێت یەکسان بێت لە گۆڕینەوە بێ زیادە و کەمی .
(٢) دەبێت دەست بە دەست بێت ، واتە قەرز نەبێت .
نموونە : ١٠٠ $ دەگۆڕیتەوە بە ٥ دۆلاری ، دەبێت ٥ دۆلارییەکان بکاتە ١٠٠$ ، واتە ٢٠ وەرەقەی ٥ دۆلای پێی بدەیت نەک زیاتر ، وە دەبێت دەست بە دەستیش بێت .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( پارە گۆڕینەوە دەبێت دەست بە دەست بێت ئەگەر پارەکان لێک جیاواز بوون ، ئەگەر پارەی لیبی بگۆڕێتەوە لەگەڵ پارەی ئەمریکی یان مصری یان پارەی تر ، دەست بە دەست ھیچی تێدا نییە ، وەک کڕینی دۆلار بە پارەی لیبی ، دەست بە دەست ، ھەردووکیان لە یەکتر وەربگرن ، یان پارەی مصری یان ئینگلیزی یان پارەی تر بکڕێت بە پارەی لیبی یان پارەی تر ، ئەمەیان ھیچی تێدا نییە و دروستە .
بەلام ئەگەر گۆڕینەوە بە قەرز بێت بۆ دواتر ئەمەیان نابێت .
بەم شێوەیە ئەگەر پارە لێک وەرگرتن لە یەک مەجلس نەبێت ، نابێت دروست نییە چونکە جۆرێکە لە مامەلەی ڕیبا .
دەبێت ئیلا دەست بە دەست بێت ئەگەر دراوەکان لێک جیاواز بوون .
بەلام ئەگەر گۆڕینەوە یەک جۆری پارە بوو ، دەبێت ئیلا دوو مەرجی تێدا بێت : دەبێت یەکسان بێت ، وە دەست بە دەست بێت لە یەک مجلس ، لەبەر وتەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " الذَّهَبُ بِالذَّهَبِ، وَالْفِضَّةُ بِالْفِضَّةِ. . . ثم ذكر الحديث " .... )) "مجموع فتاوى ابن باز" (19/ 171 - 174).
سەبارەت بە پارەی گۆڕینەوەی پارەی کۆن بە پارەی نوێژ بە ھەرزانتر ئەگەر بێجگە لە زێڕ و زیو بوو ، زانایان دەڵێن ھیچی تێدا نییە ، چونکە مامەلە کردن بە پارەیە قطع بووە ، عیلەتی ڕیبای لەسەر لاچووە .
پرسیار کراوە لە ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت : سەبارەت بە گۆڕینەوەی پارەی کۆن بە پارەی نوێ ؟
لە وەڵام دا دەفەرمووێت : (( ھیچی تێدا نییە ، چونکە ئەم پارە کۆنە لە داھاتوو ئیشی پێ ناکرێت لە بازار ، بۆ نموونە ئەگەر کەسێک ھەندێک ڕیالی لەلا بێت یان فیئەیەکی پێنجی لەلا بێت ، یان فیئەیەکی دەیی لەلا بێت و مامەلە پێکردنی پووج کرابێت ، وە بییەوێت دەی یەکان بفرۆشێت بە سەد ھیچی تێدا نییە ، چونکە وەک کەل و پەڵ لێھاتووە و پارە نییە ، ھیچی تێدا نییە . )) "لقاء الباب المفتوح" (233/18) .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net