پرسیار : مانای ئەم فەرموودەیە چییە : (( لَوْ كُنْتُ آمِرًا أَحَدًا أَنْ يَسْجُدَ لِغَيْرِ اللَّهِ ، لَأَمَرْتُ الْمَرْأَةَ أَنْ تَسْجُدَ لِزَوْجِهَا )) ، ئایا دەبێتە بەڵگە بۆ گەورەی حەقی پیاو ؟
وەڵام : سەرەتا زانایان دەڵێن نابێت سوجدە بۆ کەس ببردرێت ئیلا بۆ خوا نەبێت ، پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ڕێگری لەوەی کردووە سوجدەی بۆ ببەن ، ئەگەر سوجدە بۆ پێغەمبەر ڕێگری کراو بێت ، ئەوە بۆ کەسانی تر لەپێشترە ڕێگری کراو بێت .
زانایان دەڵێن گومانی تێدا نییە ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە بۆ گەورەی حەقی پیاو لەسەر ئافرەت ، چونکە ڕیوایەت ھاتووە بەڕوونی ئاماژەی بۆ ئەمە کردووە .
پێغەمبەر صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دەفەرمووێت : (( لَوْ كُنْتُ آمِرًا أَحَدًا أَنْ يَسْجُدَ لِغَيْرِ اللَّهِ ، لَأَمَرْتُ الْمَرْأَةَ أَنْ تَسْجُدَ لِزَوْجِهَا )) رواه ابن ماجة (1853) ، وصححه الألباني في " صحيح سنن ابن ماجة " .
واتە : ئەگەر من فەرمانم بە کەسێک بکردبا سوجدە ببات بۆ بێجگە لەخوا ، ئەوە فەرمانم دەکرد ئافرەت سوجدە بۆ پیاوی خۆی ببات .
پێغەمبەر صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دەفەرمووێت : (( لَا يَصْلُحُ لِبَشَرٍ أَنْ يَسْجُدَ لِبَشَرٍ ، وَلَوْ صَلَحَ لِبَشَرٍ أَنْ يَسْجُدَ لِبَشَرٍ ، لَأَمَرْتُ الْمَرْأَةَ أَنْ تَسْجُدَ لِزَوْجِهَا، مِنْ عِظَمِ حَقِّهِ عَلَيْهَا )) رواه الإمام أحمد (12614) ، وصححه الألباني في " صحيح الجامع " (7725) .
واتە : دروست نییە بۆ مرۆڤ سوجدە بۆ مرۆڤێکی تر ببات ، ئەگەر دروست بوایا مرۆڤێک سوجدە بۆ مرۆڤێکی تر ببات ، ئەوە فەرمانم دەکرد ئافرەت سوجدە بۆ پیاوەکەی خۆی ببات ، لەبەر گەورەی مافی پیاو بەسەر ئافرەتەوە .
ھەر کەسێک لەم فەرموودەیە وردبێتەوە ھەست بە گەورەی حەقی پیاو دەکات بەسەر ئافرەتەوە ، چونکە سوجدە یەکێکە لە گەورەترین عیبادەتەکان و ئەوپەڕی زەلیلی تێدایە ، بەڵام بەداخەوە زۆر لە ئافرەتان ھەست بە حەقی پیاوەکانیان ناکەن و کەمتەرخەمن لە پێدانی مافەکانیان و خزمەتی ناکەن .
پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( إِذَا صَلَّتْ الْمَرْأَةُ خَمْسَهَا ، وَصَامَتْ شَهْرَهَا ، وَحَفِظَتْ فَرْجَهَا ، وَأَطَاعَتْ زَوْجَهَا ، قِيلَ لَهَا : ادْخُلِي الْجَنَّةَ مِنْ أَيِّ أَبْوَابِ الْجَنَّةِ شِئْتِ )) رواه الإمام أحمد (1664) من حديث عبد الرحمن بن عوف رضي الله عنه ، وصححه الألباني في "صحيح الجامع" (660) .
واتە : ئەگەر ئافرەت پێنج نوێژی کرد ، وە مانگی ڕەمەزانیش بەڕۆژوو بوو ، وە دامێنی خۆی بپارێزێت ، وە گوێڕایەلی ھاوسەری خۆی کرد ، پێی دەوترێ : بڕۆ بۆ ناو بەھەشت لە ھەر دەرگایەکی بەھەشت بتەوێ .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net