سەردێری پرسیار: ئایا بە تەواو بوونی کاتی مەسح کردن لەسەر گۆریە دەست نوێژ دەشکێت ؟

بەرواری دانان: 2018-10-01 کۆدی پرسیار: 119

پرسیار:

پرسیار // ئایا بە تەواو بوونی کاتی مەسح کردن لەسەر گۆریە دەست نوێژ دەشکێت ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان سێ وتە ھەیە :

یەکەم // ھەندێک زانا دەلێن بە تەواو بوونی کاتی مەسح دەست نوێژ دەشکێت .

دووەم // ھەندێک زانای تر دەلێن بە تەواو بوونی کاتی مەسح واجبە ھەردوو قاچەکانت بشۆیت .

سێیەم // ھەندێک زانای تر دەلێن بە تەواو بوونی کاتی مەسح ھیچی لەسەر نییە و دەست نوێژ ناشکێت ، کە ئەمە وتەی ابن حزم و ئیمام النووی و ابن تیمییە و ابن عثیمین و چەند زانای ترە و وتەی ڕاستە .

ئیما النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەمە وتەیە ابن منذر دەلێت وتەی حەسەنی بەسڕی و قەتادە و سلیمانی کوڕی حەڕبە ، وە وتەی ابن منذرە ، کە ئەمە وتەی ھەلبژێردراو بەھێزە . )) المجموع ج١ لاپەڕە ٥٢٧

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر کاتی مەسح کردن تەواو بوو و پاشان مرۆڤ نوێژی کرد دوای تەواو بوونی ماوەی مەسح ، ئەگەر دەست نوێژی شکا بێت دوای تەواو بوونی ماوە مەسحیش بکات ، ئەوە واجبە لەسەری دەست نوێژی دووبارە بکاتەوە و قاچەکانی بشوات ، وە واجبە لەسەرێ نوێژیشی دووبارە بکاتەوە ، چونکە قاچەکانی نەشوشتووە نوێژی کردووە دەست نوێژی دروست نەبووە .

بەلام ئەگەر کاتی مەسح تەواو بوو و مرۆڤ دەستی نوێژی ماوە و نەشکاوە ، وە نوێژی کرد دوای تەواو بوونی کاتی مەسح ، ئەوە نوێژی تەواوە چونکە بە تەواو بوونی کاتی مەسح دەست نوێژ ناشکێت ، ئەگەر چی ھەندێک زانا دەلێن دەست نوێژ بە تەواو بوونی کات دەشکێنێت ، بەلام وتەیەکی بێ بەلگەیە ، .... )) مجموع فتاوى ورسائل الشيخ محمد صالح العثيمين - المجلد الحادي عشر - باب المسح على الخفين.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام