سەردێری پرسیار:حوکمی قسە کردن کاتی سەرئاو کردن کردن ؟

بەرواری دانان :2019-05-20 کۆدی پرسیار:1195

پرسیار:

پرسیار : حوکمی قسە کردن کاتی سەرئاو کردن کردن ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : عَنْ جَابِرٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( إِذَا تَغَوَّطَ الرَّجُلانِ فَلْيَتَوَارَ كُلُّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا عَنْ صَاحِبِهِ وَلا يَتَحَدَّثَا ، فَانَّ اللَّهَ يَمْقُتُ عَلَى ذَلِكَ )) رَوَاهُ أَحْمَدُ وَصَحَّحَهُ ابْنُ السَّكَنِ وَابْنُ الْقَطَّانِ، وَهُوَ مَعْلُولٌ.

واتە : لە جابر دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی : (( کاتێ دوو پیاو دەیانەوێ حاجەتی خۆیان بکەن ، با لەبەر چاوی یەکتر حاجەتی خۆیان نەکەن و خۆیان داپۆشن لە یەکتری ، وە لەکاتی حاجەت کردندا قسە لەگەڵ یەکتری نەکەن ، چونکە خوا ڕقی زۆری لە کاری وا نابەجێ یە و تۆڕە دەبێت . )) .

ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە نابێت قسە بکەیت کاتی حاجەت کردن ، ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون حەڕامە قسە بکەیت ، چونکە خوای گەورە تۆڕە دەبێت لەسەر ئەم کردەوەیە ، بەڵام زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون باش نییە ، بەڵام ئەگەر قسە کردن پێویست بکات ، نموونە کەسێکی کوێر دەبینی نزیکە لە بیرێک ، لەو کاتە دەلێن دروستە قسە بکەیت بەلکو واجبە ئاگاداری بکەیتەوە ، یان مار یان دوو پشک نزیکە لە کەسێک دروستە ئاگاداری بکەیتەوە .

کاتی چوونە ئاو دەست و حاجەت کردن حالەتێکی ئاڕامی و لاوازی مرۆڤە ، دەبێت هەست بە لاوازی خۆی بکات و خۆی بە گەورە دانەنێت و دان بە لاوازی خۆی دابنێت ، حالەتێکە دەبێت هەست بە نیعمەتەکانی خوای گەورە بکات کە خوای گەورە بۆی ئاسان کردووە لەم حاجەت کردنە تەواو بێت .

ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( کەڕاھەتی قسە کردن کاتی حاجەت کردن ھەموو زانایان یەک دەنگن لەسەری .

ھاوەلانی ئێمە دەڵێن : ھەموو جۆرەکانی قسە کردن یەکسانن بۆ کەڕاھەت ، بێجگە لەم حالەتە نەبێت کەسێک کوێرێک ببینێت دەکەوێت ناو بیر ، یان مارێک ببینێت یان شتی تر ، ... )) "المجموع" (2 / 88).

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نەھی کراوە لە قسە کردن کاتی حاجەت کردن ، ھەتا ئەگەر ھەردوو کەسەکە یەکتر نەبینن ، وەک ئەوەی دوو ئاودەست لە تەنیشت یەکتر بن دیوارێکی کورت لەنێوانیان بێت ، لەم حالەتە دەتوانن قسە بکەن ، ئەمەیان نەھی لێکراوە ....

بەڵگەیە بۆ حەڕامی ئەم شێوەیە ، ئەویش ئەوەیە دوو کەس حاجەتی خۆیان بکەن و قسە بکەن ، بەڵکو ئەگەر بمانەوێت دەمان گوت لە تاوانە گەورەکانە ، چونکە وەعید لەسەری ھاتووە ، ئەگەر وەعید لەسەری ھات زانایان ڕەحمەتی خوایان لێ بێت باسیان کردووە ھەر تاوانێک وەعید لەسەری ھاتبێت لە تاوانە گەورەکانە . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج١ لاپەڕە ٥١١ -٥١٢ .

عبداللە بن عبدالرحمان ال بسام خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( حەڕامی ئەم کردەوانە وەرگیراوە لەوەی خوای گەورە تۆڕە دەبێت و ڕقی لەم کردەوانە ، مقت توندترە لە بغض ، خوای گەورە تۆڕە نابێت ئیلا لەسەر کردەوەیەکی خراپ نەبێت ، حەڕامییەکە دیارە لە فەرموودەکە ، بەڵام زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون فەرموودەکە بۆ کەڕاھەتە . )) توضیح الأحکام ج١ لاپەڕە ٢٧١ .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام