کەسێک قەرزارمە و منیش قەرزاری خەڵکم ، ئەو پارەی وەرم گرتووە بە قەرز بازرگانی پێ دەکەم ، ئایا دەبێت زەکاتی ھەردوو لا بدەم ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن ھەر کەسێک پارەی بە قەرز وەرگرتبێ و ساڵێكی بەسەردا تێپەڕ بووبێت و گەیشتبێتە حەدی نیساب ، وە پارەکە بەردەست بێت یان بۆ بازرگانی بەکاری بھێنێ ، ئەوە زەکاتی لێ دەدات .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مالی خەڵک ئەوەی لەسەر تۆیە زەکاتی لێ ناکەوێت ، ئیلا ئەگەر مالەکە لە لات بێت و بەردەست بێت ، ئەو کاتە ئەو ماڵە ھی تۆیە ماڵی ئەوان نییە ، مالیانە وەک زیمەت ، ئەگەر مال لەبەردەستت بێت لە پارە یان کەل و پەلی بازرگانی ئەگەر چی بە سەلەفیش بۆت ھاتبێت ، ئەوە زەکاتی لێ دەدەیت ئەگەر ساڵێکی بەسەردا تێپەڕ بووبێت . )) نور علی الدرب .
سەبارەت بەوەی تۆ پارەت لای کەسێکە و بەقەرز پێتداوە ، زانایان دەلێن قەرز دوو جۆرە :
جۆری یەکەم : ئەگەر قەرزی لە لای کەسێک بێت و قەرزار دان بەو بڕە پارەیە بنێت ، ئامادە بێت بدات ، ئەمەیان دەبێت زەکاتی لێ بدات هەموو ساڵێک ئەگەر وەریش نەگرێتەوە قەرزەکەی خۆی .
جۆری دووەم : ئەگەر قەرزی لەلای کەسێک بوو ئینکار دەکرد ، یان هەژار بوو تاخیری دەکرد یان مالی هەیە بەلام قەرز تاخیر دەداتەوە ، ئەمەیان وتەی ڕاست ئەوەیە کە زەکات نادات ، بەلام کاتێک وەردەگرێت زەکاتی ساڵێک دەدات .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وتەی ڕاست ئەوەیە زەکاتی هەموو ساڵێک دەدات ئەگەر قەرزی لەلای کەسێک بوو دەولەمەند بوو بتوانێت بداتەوە ، چونکە حوکمی ئەوەیە کە پارەکە لە لات بێت ، بەلام ئەو کاتە دەدەیت ئەگەر وەرت گرت ، وە ئەگەر ویستت زەکاتی بدە لەگەڵ مالی خۆت ، یەکەمیان ڕوخسەتە و دووەمیان باشترینیانە دەست پێشخەری کردنە لە زەکات دان .
بەلام ئەگەر قەرزت لەلای کەسێک بێت قەرز تاخیر بکات یان هەژار بێت ، زەکاتی نادەیت ئەگەر دە ساڵیش لە لای بمێنێتەوە ، چونکە وەرینەگرتووە و ناتوانێت ، بەلام کاتێک وەری دەگرێت زەکاتی ساڵێک لێ دەردەکات لەو ساڵەی وەرگرتووە ، وە واجبی ناکەین لەسەری زەکاتی پێشوو بدات .
ئەمە وتەی شیخ عنقریە لە حاشیەکەی لە محمد بن عبدالواهاب و نەوەکانی ، ڕەحمەتی خوایان لێ بێت ، وە ئەمە وتەی ئیمام مالکە ڕەحمەتی خوای لێ بێت ، ئەمە وتەی ڕاستە لەبەر ئەمانە :
یەکەم : ئەمە وەک بەرووبووم وایە کە واجبە زەکاتی بدەیت کاتی هاتنی ، وە کرێ ، کە ابن تیمیە دەلێت واجبە زەکاتی لێ بدەیت ئەگەر سالێکیش بەسەری دا تێپەڕ نەبێت .
دووەم : یەکێک لە مەرجەکانی زەکات دان ئەوەیە کە توانای دانی هەبێت ، کەی توانای دانی هەبێت زەکات دەدات .
سێیەم : ...... چوارەم : .........
وە نموونەی تری هاو شێوە ئەمانە : مالی شاردراوەی لەبیر کراو ، کەسێک مالی شاردۆتەوە لەترسی دز پاشان لەبیری کردووە ، زەکاتی ئەو ساڵە دەدات کە دەیدۆزێتەوە .
هەروەها مالی دزراو ، ئەگەر چەند ساڵێک مال لەلای دز بوو ، پاشان توانی وەربگرێتەوە ئەوە زەکاتی یەک ساڵ دەدات ، وەک ئەوەی قەرزت لای کەسێک بێت نەتوانێت بداتەوە )) الشرح الممتع علی زاد المستقنع ج٦ لاپەڕە ۲۷ـــ ۲٨
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net