سەردێری پرسیار: ئایا ئەم فەرموودەیە صحیحە : (( ھەر کەسێک مرد ، ڕۆژووی قەرزی لەسەر بوو با خزمە نزیکەکانی بۆی بگرنەوە )) ؟

بەرواری دانان :2019-05-22 کۆدی پرسیار:1197

پرسیار:

پرسیار : ئایا ئەم فەرموودەیە صحیحە : (( ھەر کەسێک مرد ، ڕۆژووی قەرزی لەسەر بوو با خزمە نزیکەکانی بۆی بگرنەوە )) ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن ئەم فەرموودەیە صحیحە .

عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : (( مَنْ مَاتَ وَعَلَيْهِ صِيَامٌ صَامَ عَنْهُ وَلِيُّهُ )) رواه البخاري (1952) ومسلم (1147) .

وایە : ھەر کەسێک مرد ڕۆژووی لەسەر بێت ، با نزیکەکانی بۆی بگرنەوە ڕۆژووەکانی .

ھەندێک زانا دەلێن نابێت ڕۆژوو بۆ مردوو بگریت ، کە ئەمە وتەی ئەبو حەنیفە و مالک و ئەحمەد و وتەی نوێی شافعی یە ، بەلام وتەی ڕاست دروستە چونکە فەرموودەکان ڕوون و ئاشکران .

زۆربەی زانایان دەلێن سونەتە بۆ نزیکەکانی مردوو ڕۆژووی بۆ بگرنەوە نەک واجبە ، چونکە ئەگەر وابێت خەلک باری خەلکی تری ھەلگرتووە .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دەبێت ئیلا مردوو ڕۆژووی لەسەر بێت ، ئەگەر ڕۆژووی سونەت بوو وەک ئەوەی پیاوێک عادەتی وایە لە ھەموو مانگێک سێ ڕۆژ بەڕۆژوو دەبێت بەلام بەڕۆژوو نەبوو ھەتا مانگ ھەلات ، ئایا نزیکەکانی بۆی دەگرنەوە یان نە ؟

وەلام : ڕۆژووی بۆ ناگرنەوە ، چونکە وتەی : " و علیە " بەلگەیە لەسەر ڕۆژووی واجب .

دەبێت ڕۆژووی لەسەر بێت و توانای ھەبێت وە بەڕۆژوو نەبێت ، ئەگەر توانای نەبێت نابێت ڕۆژووی بۆ بگریت ئەگەر ڕۆژووی واجبیش بێت ، نموونە : پیاوێک نەخۆش بوو سەرەتای ڕەمەزان ئومێدی چاک بوونەوەی ھەیە وە لەسەر ئەمە ھەر بەردەوام بوو ، بەلام دوای ڕەمەزان نەخۆشییەکەی توندتر بوو ھەتا مرد ئایا ڕۆژووی لە جیاتی بگرین ؟

وەلام : ڕۆژووی لەجیاتی ناگریت ، چونکە نەخۆش بووە و ڕۆژووی لەسەر واجب نەبووە ، ئەمەیان دەبێت ڕۆژێکی تر بگرێتەوە ، چونکە نەخۆش بوو لەبەر وتەی خوای گەورە : " فعدة من أیام أخر " [ البقرة : ١٨٤ ] ڕۆژێکی تر نەیتوانی پێی بگات لەبەر مردنی .

نموونەیەکی تر : پیاوێک سەفەری کرد لە مانگی ڕەمەزان دا وە ھەموو ڕۆژووەکانی شکاند ، لە ڕۆژی جەژن تووشی ڕووداوێک بوو و مرد ، ئایا نزیکەکانی ڕۆژووی بۆ دەگرن یان نە ؟

وەلام : ڕۆژووی بۆ ناگرنەوە ، چونکە ڕۆژووی لەسەر واجب نەبووە ، ڕۆژوو لەسەری واجب دەبێت لە ڕۆژێکی تر و ئەمە پێی نەکرا .

لەسەر ئەمە ئێمە دەلێین :

یەکەم : نەخۆش ئەگەر ڕۆژووی واز لێ ھێنا لەبەر نەخۆشی ئومێدی چاک بوونەوەی نییە واجبە خواردن بدات ، ڕۆژووی لەسەر نییە و وە ڕۆژوو لەسەر نزیکەکانیشی نییە .

دووەم : ئەگەر نەخۆشییەک ئومێدی چاک بوونەوەی ھەبوو و پاشان نەخۆشییەکەی بەردەوام بوو ھەتا مرد ، نەخواردنی لەسەرە و وە نە ڕۆژوو گرتنەوەی لەسەرە .

سێیەم : ئەگەر نەخۆشییەکەی نەخۆشییەک بوو ئومێدی چاک بوونەوەی ھەبێت و چاک بووەوە دوای ڕەمەزان توانای گرتنەوەی ھەبوو ، وەک ئەوەی پێنج ڕۆژووی ڕەمەزانی لەسەرە ، وە دوای چاک بووەوە لە پێنج ڕۆژ لە مانگی شەوال و پاشان مرد ، ئەمەیان فەرموودە لەسەری جێ بەجێ دەبێت و دەلێین : نزیکەکانی پێنج ڕۆژ بۆی دەگرنەوە ، چونکە پێی کرا ڕۆژوو بگرێتەوە بەلام نەی گرت ، ....

دەلێن مانای فەرموودەکە : (( صام عنە ولیە )) ئەوە دەگەیەنێت کە دروستە لەسەر یەک ڕۆژوو بۆ مردوو بگریتەوە وە دروستە لەسەر یەکیش نەبێت ، ھەروەک چۆن ئەسل وایە ئەوەی ڕۆژووی لەسەر دروستە بۆی لەسەر یەک و بەجیا ڕۆژوو بگرێتەوە ، وە ئەوانەی بۆی دەگرنەوە بە ھەمان شێوە .

وتەی : (( صیام )) ھەموو ڕۆژووێکی واجب دەگرێتەوە جا چ ڕۆژووی ڕەمەزان بێت یان کەفارەت یان فیدیە .

ئەگەر یەکێک بلێت : ئایا دروستە نزیکەکانی مردوو ڕۆژووی مردوو بەسەر خۆیان دابەش بکەن بۆ گرتنەوە ، نموونە : مردوو شەش مناڵی ھەبێت وە ڕۆژووی مانگێکی ڕەمەزانی لەسەر بێت کە سی ڕۆژە ، ئایا دروستە ھەر منالێکی ئەو مردووە پێنج ڕۆژوو بگرێت ؟

وەلام : بەلێ دروستە ، لەبەر وتەی پێغەمبەر : (( صام عنە ولیە )) ھەروەک چۆن دروستە ئەو شەش منالەی قەرزی بدەنەوە ، وەک ئەوەی باوکی شەش سەد ڕیال قەرزارە ھەر منالێک سەد ڕیال دەداتەوە ، ....

حوکمی ئەوە چییە نزیکەکانی مردوو ھەموو ڕۆژووەکانی بەسەر خۆیاندا دابەش بکەن و لە یەک ڕۆژدا بۆی بگرنەوە ؟

وەلام : دروستە چونکە ھەر کەسێک ڕۆژووی خۆی گرتووە بۆ مردووەکە . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج٧ لاپەڕە ٣٤٦ ــ ٣٤٨

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام