پرسیار : ئایا دەتوانی نوێژی تەڕاویح دوای کاتژمێر ١٢ بکەیت ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن کاتی نوێژی تەڕاویح دوای عیشا دەست پێ دەکات ھەتا ھەڵاتنی فەجر ، دروستە نوێژی تەڕاویح بکەیت دوای کاتژمێر ١٢ ی شەو ، بەڵام ئەگەر پێش نوێژی بۆ خەڵک بکەیت لە مزگەوت باشتر وایە دوای نەخەیت و دوای نوێژی عیشا بکەیت ، بۆ ئەوەی لەسەر خەڵک گران نەبێت ، وە ئەمە کردەوەی موسلمانان بووە لە کۆنەوە لەسەری ڕۆیشتوون ھەتا ئێستا ، سەبارەت بەو کەسانەی لە مالەوە دەکەن بە ئارەزووی خۆیان دوای عیشا بکەن یان کۆتایی شەو .
النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( داخلی کاتی نوێژی تەڕاویح دەبیت دوای تەواو بوون لە نوێژی عیشا ، بەغەوی و کەسانی تر باسیان کردووە ، کاتی دەمێنێت ھەتا ھەڵاتنی فەجر . )) المجموع .
ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وتراوە بە ئیمام ئەحمەد : نوێژی تەڕاویح دوا دەخرێت ھەتا کۆتایی شەو ، فەرمووی : نەخێر ، سونەتی موسلمانان خۆشەویست ترە لای من . )) المغنی .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net