پرسیار : ئافرەتێک سێ ساڵە سوڕی مانگانەی وەستاوە ، تەمەنی ٥٠ ساڵە ، ھاوسەری مردووە ، ئایا عیدەی لەسەرە وەک ئافرەتانی تر ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن ئافرەتی بە تەمەن وەک ئافرەتی تر عیدەی لەسەرە ، چونکە ئایەتەکە گشتی یە ھیچ جیاوازی نەخستۆتە نێوان ئافرەتی پیر و گەنج .
ابن القيم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سەبارەت بە عیدەی ئەو ئافرەتەت ھاوسەری دەمرێت واجبە ، جا چ چووبێتە لای یان نەچووبێتە لای بە یەک دەنگی ھەموو زانایان ، ھەروەک قورئان و سونەت بەڵگەیە لەسەری . )) زاد المعاد .
قرطبي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( عیدەی ھاوسەر مردن واجبە لەسەر ئافرەتی ئازاد و بەندە ، وە بچووک و گەورە ، وە ئەو ئافرەتەی بێ ئومێد بووە لە حەیز ، وە ئافرەتی ئەھلی کتاب چووبێتە لای یان نەچووبێتە لای ، ئەگەر سکپڕ نەبێت ، عیدەی ھەمووان چوار مانگ و دە ڕۆژە ئیلا بەندە نەبێت ، لەبەر عمومی وتەی خوای گەورە : " يَتَرَبَّصْنَ بِأَنفُسِهِنَّ أَرْبَعَةَ أَشْهُرٍ وَعَشْراً " [البقرة:234] . )) الجامع لأحکام القران .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیار لێی کراوە : ئافرەتێک چەند مانگە ھاوسەری مردووە ، کوڕ و کچی گەورەی ھەیە و ژنیان ھێناوە و شوویان کردووە ، ... ، عیدەی چەندە ؟ بۆ زانیاری تەمەنی ئافرەتەکە ٦٠ ساڵە ؟
لە وەڵام دا دەفەرمووێت : (( عیدەی ئەم ئافرەتە وەک ئافرەتانی تر ، چوار مانگ و دە ڕۆژە ، چونکە خوای گەورە دەفەرمووێت : " وَالَّذِينَ يُتَوَفَّوْنَ مِنْكُمْ وَيَذَرُونَ أَزْوَاجًا يَتَرَبَّصْنَ بِأَنفُسِهِنَّ أَرْبَعَةَ أَشْهُرٍ وَعَشْرًا " [البقرة:234] ، ئەم ئایەتە عامە بۆ ئەو ئافرەتانەیە کە تووشی حەیز دەبن ، وە بۆ ئافرەتی گەنج و پیریش ھەموویان دەگرێتەوە ، خوای گەورە دەفەرمووێت : " وَيَذَرُونَ أَزْوَاجًا يَتَرَبَّصْنََ بِأَنفُسِهِنَّ أَرْبَعَةَ أَشْهُرٍ وَعَشْرًا " [البقرة:234] ، والأزواج يعني: الزوجات ، لەسەر ئافرەتە چوار مانگ و دە ڕۆژ چاوەڕێ بکات ، جا چ بە تەمەن بێت یان گەنج بێت تووشی حەیز ببێت یان تووشی حەیز نەبێت ، لەسەریەتی چوار مانگ و دە ڕۆژ ، واتە : ١٢٠ ڕۆژ ، مطلقە ھەتا ئەگەر تووشی حەیزیش ببێت . )) نور علی الدرب .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net