سەردێری پرسیار:ئایا دروستە زەکات بدەیتە کەسێک بۆ کڕینی ئۆتومبێل ، یان ئۆتومبێلی بۆ بکڕیت بە پارەی زەکات ؟

بەرواری دانان :2019-05-25 کۆدی پرسیار:1202

پرسیار:

پرسیار : ئایا دروستە زەکات بدەیتە کەسێک بۆ کڕینی ئۆتومبێل ، یان ئۆتومبێلی بۆ بکڕیت بە پارەی زەکات ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن کڕین ئۆتومبێل بۆ ھەژار بە پارەی زەکات نابێت ، چونکە پارەی ئوتومبێل زۆرە زیاترە لە خواردن و خواردنەوەی ساڵێک بۆ ھەژارێک ، وە حاجەتی ھەژار بە کرێ گرتنی ئۆتومبێل لادەچێت .

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر کەسێک خواردن و خواردنەوە و شوێنی نیشتەجێ بوونی ھەبێت و خێزانی ھەبێت ، بەڵام پێویستی بە ئۆتومبێلە ، ئەوە ئێمە پارەی پێ دەدەین بۆ کرێی ئۆتومبێل ، ئۆتومبێلی بۆ ناکڕین ، چونکە ئەگەر ئۆتومبێلمان بۆ کڕی ئەوە بە پارەیەکی زۆرمان کڕیوە ، وە ئەم پارە زۆرە دەکرێ بدەیت بە ھەژارێکی تر . )) " الشرح الممتع " (6/221) .

زانایان دەڵێن بێجگە لەم سێ حالەتە نەبێت دروستە زەکات بدەیت بۆ ئوتومبێل :

یەکەم : ئەگەر کەسەکە نەتوانێ ئۆتومبێلی عام بەکاربھێنێ ، وە ناتوانێ و ناکرێ ئەو جۆرە ئۆتومبێلە بەکرێ بگرێت ، وەک ئەوەی ھەندێک نەخۆشی ھەبێت پێویستی بە ئۆتومبێلێکی دیارکراو ھەبێت کاتی گواستنەوە ، ئەمەیان دروستە زەکات پێ بدەیت .

دووەم : ئەگەر ئۆتومبێل ھۆکاری کەسابەت و معیشەتی کەسەکە بێت ، لەم حالەتە دروستە زەکاتی پێ بدەیت ، چونکە بێ نیاز دەبێت لە زەکات بەھۆی کەسابەتی خۆی .

سێیەم : ئەگەر کەسێک تۆتومبێلێک بکڕێت بە قەرز ، پاشان نەتوانێ قەرز بداتەوە لەبەر ھەژاری ، وە پێویستی بە ئۆتومبێل بێت و بێ ئۆتومبێلی بۆی گرانبێت ، لەم حالەتە زەکاتی پێ دەدرێت ئەگەر ئۆتومبێلەکە گونجاو مناسبی بێت بۆ کەسەکە ، نەک زیاتر بێت لە پێویستی کەسەکە ، چونکە کەسەکە داخلی قەرزارەکان دەبێت بۆیە زەکاتی پێ دەشێت .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام