پرسیار : ئافرەت ئەگەر بمێنێتەوە دوای نوێژی بەیانی ھەتا خۆر ھەلات لەمزگەوت ، پاشان نوێژی چێشت تەنگاو بکات وەک پیاو پاداشتی حەج و عومرەی تەواوی بۆ دەنووسرێ ؟
وەڵام : سەرەتا زانایان دەلێن گومانی تێدا نییە مانەوە دوای نوێژی بەیانی هەتا خۆر هەڵاتن سونەتە ، بەلگە :
عن جابر بن سمرة ٲن النبی صلی الله علیه وسلم ٳذا صلی الفجر جلس فی مصلاه حتی تطلع الشمس حسنا . رواه مسلم (٦۷۰) .
واتە : لە جابر بن سمرة دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت کاتێک نوێژی بەیانی دەکرد لە شوێنی خۆی دەمایەوە هەتا خۆر هەڵاتن .
بەلام جیاوازی لە پاداشتی مانەوە هەیە دوای نوێژی بەیانی هەتا خۆر هەڵاتن کە حەج و عومرەیە ، جیاوازییەکە لەوەدایە ئایا فەرموودەکە ڕاستە یان نە .
عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ رضي الله عنه قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( مَنْ صَلَّى الْغَدَاةَ فِي جَمَاعَةٍ ، ثُمَّ قَعَدَ يَذْكُرُ اللَّهَ حَتَّى تَطْلُعَ الشَّمْسُ ، ثُمَّ صَلَّى رَكْعَتَيْنِ ، كَانَتْ لَهُ كَأَجْرِ حَجَّةٍ وَعُمْرَةٍ . قَالَ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ تَامَّةٍ تَامَّةٍ تَامَّةٍ ))رواه الترمذي (586) وقال : حسن غريب . وصححه الألباني في " السلسلة الصحيحة " (3403) .
واتە : لە ئەنەس دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی : (( هەر کەسێک نوێژی بەیانی بە جەماعەت بکات ، پاشان دابنیشێت زیکری خوا بکات هەتا خۆر هەڵاتن ، پاشان دوو ڕەکاعەت نوێژ بکات ، پاداشتی حەج و عەمرەی بۆی هەیە ، پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت سێ جار وتی پاداشتی حەج و عومرەی تەواو تەواو تەواو بۆی هەیە )) .
پرسیار کراوە لە ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت : سەبارەت بە فەرموودەی : ( من صلى الصبح في جماعة ثم جلس يذكر الله ...) ئافرەتیش دەگرێتەوە ، بەتایبەتی کاتێک لە مالەوە بە تەنیا دەکات ، بە جەماعەت ناکات ؟
لە وەڵام دا دەفەرمووێت : (( ئەم فەرموودەیە " من صلى الصبح في جماعة ثم جلس في مصلاه يذكر الله تعالى حتى تطلع الشمس ثم صلى ركعتين - يعني بعد ارتفاعها قيد رمح - فهو كأجر حجة وعمرة تامة تامة " ھەندێک زانا بە صحیح دانانێن و وای دەبینن لاوازە .
ئەگەر وا دابنێی صحیحە ئەوە مەبەست پێی تەنھا پیاوە ، چونکە ئافرەتان نوێژی جەماعەتیان لەسەر نییە ، تایبەتە بە پیاو کە نوێژی جەماعەتیان لەسەرە ، ئەگەر ئافرەت دابنیشێت لە شوێنی نوێژ کردنی مالی خۆی ، وە زیکری خوا بکات ھەتا خۆر ھەڵدێت و بەرز دەبێتەوە بە ئەندازەی ڕمێک ، پاشان دوو ڕەکاعەت نوێژ بکات ، ئومێدی ئەوە ھەیە پاداشت بۆی ھەبێ لەسەر ئەو کردەوەی کردوویەتی ، ئەوەی زانراو بێت بەیانی و ئێوارە کاتی تەسبیح و زیکرە ، خوای گەورە دەفەرمووێت : " يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اذْكُرُوا اللَّهَ ذِكْراً كَثِيراً . وَسَبِّحُوهُ بُكْرَةً وَأَصِيلاً " )) " فتاوى نور على الدرب " (فتاوى الصلاة/صلاة الضحى)
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( فەرموودەکە عامە ژن و پیاو دەگرێتەوە ، ئافرەت لە ماڵی خۆی دادەنیشێت لە شوێنی نوێژ کردن ، وە پیاو شوێنی نوێژ کردنی مزگەوتە ھەتا خۆر ھەڵدێت ، پاشان دوو ڕەکاعەت نوێژ دەکات ئەمە خێرێکی گەورەیە ، خۆی مشغول دەکات بە زیکی خوا و دوعا و خوێندنەوەی قورئان سوپاس بۆ خوا ، ئەگەر قسەی کرد لەگەڵ برای خۆی بۆ شتێک پێویست بوو ئەوە ھیچی تێدا نییە ، یان ئەگەر ئافرەت قسەی کرد لەگەڵ ھاوسەری خۆی یان لەگەڵ دایکی خۆی یان لەگەڵ کەسانی تر بۆ حاجەتێک ، ھیچی تێدا نییە . )) نور علی الدرب .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net