سەردێری پرسیار:حوکمی زەکەر گرتن بە دەستی ڕاست لە حالەتی بێجگە لە میزکردن ؟

بەرواری دانان :2019-05-28 کۆدی پرسیار:1207

پرسیار:

پرسیار : باش نییە کاتی میز کردن بە دەستی ڕاست زەکەر بگڕیت ، ئایا دروستە لە حالەتی بێجگە لە میز بە دەستی ڕاست زەکەر بگریت ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : عَنْ أَبِي قَتَادَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( لا يَمَسَّنَّ أَحَدُكُمْ ذَكَرَهُ بِيَمِينِهِ وَهُوَ يَبُولُ ، وَلا يَتَمَسَّحْ مِنْ الْخَلاءِ بِيَمِينِهِ ، وَلا يَتَنَفَّسْ فِي الإِنَاءِ )) مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ ، وَاللَّفْظُ لِمُسْلِمٍ .

واتە : لە ئەبو قەتادەوە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی : (( با کەس لە ئێوە زەکەری بە دەستی ڕاست نەگرێت لە کاتێکدا کە میز دەکات ، وە لەسەرئاویش تارات بەدەستی ڕاستی نەگرێ ، وە ھەروەھا ھەناسە مەدەن لە دەفر و جامی خواردن و خواردنەوە . )) .

ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە دروستە مرۆڤ زەکەری خۆی بگرێت بە دەستی ڕاست لە حالەتی بێجگە لە میز کردن ، جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان ، دوو وتە ھەیە :

یەکەم : ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون ئەم نەھی یە تایبەتە بە حالەتی میز کردن ، بەڵگە :

(١) ئەم فەرموودەیە تەنھا نەھی لە گرتنی زەکەری کردوو بە دەستی ڕاست حالەتی میز کردن ، ماناکەی ئەوە دەگەیەنێت لە حالەتی تر دروستە بە دەستی ڕاست زەکەر بگریت ، وە لەبەر ئەوە نەھی کراوە لە حالەتی میز کردن بۆ ڕێز و پاراستی دەستی ڕاستە .

(٢) زەکەر بەشێکە لە مرۆڤ چ ڕێگرێک ھەیە بڵێیت باش نییە بە دەستی ڕاست بگریت .

دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون ئەم نەھی یە عامە ، حالەتی میز کردن و حالەتی تریش دەگرێتەوە ، بەڵگە :

(١) ئەگەر پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت نەھی کردبێت لە گرتنی زەکەر بە دەستی ڕاست کاتی میز کردن کە مرۆڤ پێویستی پێیەتی ، ئەوە بۆ حالەتی تر لەپێشتر بە دەستی ڕاست زەکەرت نەگریت .

(٢) ڕیوایەتی مسلم ھاتووە دەفەرمووێت : (( وأن یمس ذكره بیمینە )) ، ئەم فەرموودەیە مطلەقە ، مقیدی نەکردووە بە حالەتی میز کردن .

خاوەنی المنھل العذب المورود دەفەرمووێت : (( ئەمەیان لە بابەتی باس کردنی تاکێکی عامە ، نەک مطلق و مقید ، چونکە فعلەکان حوکمی نەکیرەکانی ھەیە ، نەکیرە لە سیاقی نەفی بە مانای گشتی دێت . )) المنھل العذب المورود ج١ لاپەڕە ١٢١ .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای ێ بێت دەفەرمووێت : (( دروستە مرۆڤ زەکەری خۆی بگرێت بە دەستی ڕاست لە حالەتی بێجگە لە میز کرد ، ئەمە وەردەگیرێت لە وتەی : " وھو یبول " ئەمە ئەصلە لە مفھوم مفومی پێچەوانە ، واتە مفوھم پێچەوانەی منطوقە لە حوکم ، ھەندێک جار ئەم ئەصلە بەھێز دەکات ، ئەگەر زەکەری گرت بە دەستی ڕاست کاتی میز کردن ، ئەوە پیس دەبێت یان معرضە بۆ پیس بوون ، پێچەوانەی ئەوە ئەگەر زەکەری بگرێت بێجگە لە حالەتی میز کردن ، ھەندێک زانا دەڵێن : زەکەری با نەگرێت بە دەستی ڕاست نە لە حالەتی میز کردن و نە لە حالەتەکانی تر ، ئەگەر پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت نەھی کردبێت لە گرتنی زەکەر بە دەستی ڕاست کاتی میز کردن کە مرۆڤ پێویستی پێیەتی ، ئەوە بۆ حالەتی تر لەپێشتر بە دەستی ڕاست زەکەرت نەگریت ، بابەتەکە ئیحتمالی ھەیە ، ئەگەر ئیحتمالی ئەمەش ھەبێت ورع کامەیە ؟ وەرع ئەوەیە نەیگریت بە مطلقی ، بەڵام بەشێوەی بڕاوە ناڵێین ئەمە عامە ، چونکە تقید کردن بە وتەی : " یبول " گومانی تێدا نییە مناسبە ، ... )) فتح ذي الجلال والإكرام ج١ لاپەڕە ٥١٥ .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام