سەردێری پرسیار:ئایا دروستە ئەگەر لەشگران بم ڕۆژی جومعە یەک خۆشۆردن بکەم بۆ ھەردوووکیان ؟

بەرواری دانان :2019-05-29 کۆدی پرسیار:1208

پرسیار:

پرسیار : ئایا دروستە ئەگەر لەشگران بم ڕۆژی جومعە یەک خۆشۆردن بکەم بۆ ھەردوووکیان ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن ئەگەر خۆشۆردنی جومعە و لەشگرانی پێکەوە کۆبوونەوە ، ئەوە یەک خۆشۆردن بەسە بۆ ھەردووکیان ، ئەگەر نییەتی ھەردووکیانت ھەبێت ، بەڵگە :

پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( إِنَّمَا الأَعْمَالُ بِالنِّيَّاتِ وَإِنَّمَا لِكُلِّ امْرِئٍ مَا نَوَى ) رواه البخاري (1) ومسلم (1907).

ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر نییەتی خۆشۆردنی جومعە و لەشگرانی ھەبێت پێکەوە ، ئەوە ھەردووک دێتەدی ئەمە ڕاستە . )) " المجموع" (1/368) .

ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر خۆی بشوات بۆ جومعە و لەشگرانی یەک خۆشۆردن ، وە نییەتی ھەردووکیانی ھەبێت دروستە ، نەمان زانیووە خیلاف ھەبێت . )) المغنی .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر نییەتی خۆشۆردنی لەشگرانی ھەبێت ، ئەوە خۆشۆردنی جومعەش بۆی حساب دەبێت ئەگەر دوای خۆرھەڵاتن بێت ، ئەگەر نییەتی ھەردووکی ھەبێت ، ئەوە بۆی حساب دەکرێت و پاداشتی ھەردووکیان وەردەگرێت ، ئەگەر تەنھا نییەتی خۆشۆردنی جومعەی ھەبێت ئەوە خۆشۆردنی لەشگرانی لەسەری لانەچووە ، چونکە خۆشۆردنی جومعە واجبە بۆ بێجگە لە حالەتی بێجگە لە بێ نوێژی ، بەڵام خۆشۆردنی لەشگرانی واجبە لەبەر بێ نوێژی ، دەبێت ئیلا نییەتی لەگەڵ بێت ھەتا لابچێت ، ھەندێک زانا دەڵێن دوو جار خۆت دەشۆیت ، بەڵام ئەم وتەیە ڕاست نییە . )) "مجموع فتاوى ابن عثيمين" (16/137) .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام