پرسیار : ئایا بەکارھێنانی کیس کاتی جووت بوون خۆشۆردن واجب دەکات ؟
وەڵام : جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان ئەگەر مەنی نەھێتە خوارەوە و جووت بوون بکرێت و حائل ھەبێت ، سێ وتە ھەیە :
یەکەم : ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون خۆشۆردن واجبە لەسەر پیاو و ئافرەت ، جا چ حائل ئەستور بێت یان تەنک بێت ، کە ئەمە وتەی شافعی یە .
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر کەسێک پارچە پەڕۆیەک لە زەکەر بئالێنێت و بیخاتە ناو فەرجی ئافرەت و مەنی نەھێتە خوارەوە ، وتەی ڕاست خۆشۆردن لەسەر ھەردووکیان واجب دەبێت ، چونکە ئەحکامەکان پەیوەستن بە داخل بوون ، ئەمەش ھاتۆتەدی . )) "المجموع" (2/150) .
دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون خۆشۆردن لەسەری واجب نابێت ، جا چ حائل ئەستور بێت یان تەنک ، کە ئەمە وتەی حنابلەیە .
سێیەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون ئەگەر حائل تەنک بێت بەجۆرێک مرۆڤ ھەست بە گەرمی و خۆشی بکات ، ئەوە خۆشۆردن لەسەری واجب دەبێت ، ئەگەر نا لەسەری واجب نابێت ، کە ئەمە وتەی مالکی یە .
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەندێک زانا دەڵێن : مەرجە بێ حائل بێت ، چونکە ئەگەر حائل ھەبێت ئەوە مس الختان الختان ناھێتەدی ، خۆشۆردن لەسەری واجب نابێت ، ھەندێکی تر دەڵێن : خۆشۆردن واجب دەبێت لەبەر عمومی وتەی : " ثم جھدھا " جھد دێتەدی ئەگەر حائلیش ھەبێت .
ھەندێکی تر دەڵێن : ئەگەر حائل تەنک بێت و بەجۆرێک ھەست بە چێژ و خۆشی بکەیت ، ئەوە خۆشۆردن واجب دەبێت ، ئەگەر تەنک نەبێت ئەوە خۆشۆردن واجب نابێت ، ئەمە نزیکترە وە بۆ دڵنیا باشتر وایە خۆت بشۆیت . )) الشرح الممتع ج١ لاپەڕە ٢٣٤ .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws. net