پرسیار // ئایا ئەگەر مەسح بکەیت دوای گۆریە لەپێ بکەیتەوە " واتە : دابکەنی " دەست نوێژ دەشکێ ؟
وەلام // جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان بە لەپێ کردنەوەی " داکەناندنی " گۆریە سێ وتە ھەیە :
یەکەم // ھەندێک زانا دەلێن بە داکەناندنی گۆریە دەست نوێژ دەشکێت .
دووەم // ھەندێک زانا دەلێن بە داکەناندنی گۆریە واجبە قاچەکانت بشۆی .
سێیەم // ھەندێک زانا دەلێن بە داکەناندنی گۆریە دەست نوێژ ناشکێت ، کە ئەمە وتەی ابن تیمییە لە مجموعە الفتاوی ج٢١ لاپەڕە ١٧٩ - ٢١٥ ، و ابن عثیمین مجموعە الفتاوی ج ١١ لاپەڕە ١٧٩ ، و الالبانی تمام النصح لاپەڕە ٨٧ .
وتەی ڕاست وتەی سێیەمە کە دەست نوێژ ناکشێت بە داکەناندنی گۆریە ، بەلگە :
(١) ئەسل وایە دەست نوێژی ماوە ئیلا بەلگە ھاتبێت بۆ شکانی دەست نوێژ بە گۆریە داکەناندن ، ھیچ بەلگە نەھاتوون کەواتە دەست نوێژ ناشکێت .
(٢) ئەمەیان کردەوەی خەلیفەی ڕاشدە عەلی کوڕی ئەبو تالیب خوا لێی ڕازی بێت ، دەست نوێژی شکاوە و پاشان دەست نوێژی ھەلگرتۆتەوە و مەسحی کردووە لەسەر نەعل و پاشان دایکەناندووە و پاشان نوێژی کردووە بێ ئەوەی دەست نوێژ بگرێتەوە یان بێ ئەوەی قاچەکانی بشواتەوە .
(٣) ئەم وتەیە یەک دەگرێتەوە لەگەڵ تێڕوانینی ڕاست ، چونکە ئەگەر دەست نوێژ ھەلبگریت و مەسحی سەر بکەیت پاشان قژت بتاشی ، واجب نییە لەسەرت دەست نوێژ بگریتەوە یان تەنھا مەسحی سەر بکەیتەوە ، ئەمەشیان بە ھەمان شێوە .
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دەست نوێژی ئەو کەسە ناشکێت کە مەسحی خوف و جامانە " جەمەدانی " کردووە پاشان دایبکەنێت " واتە بە داکەناندن ناشکێت " ، ھەروەھا بە کۆتایی ھاتنی ماوەش دەست نوێژی ناشکێت ، وە واجب نییە لەسەری مەسحی سەر بکات ، وە واجب نییە قاچەکانی بشوات ، ئەمە وتەی حەسەنی بەصری یە ، وەک ئەوە کەسەی سەری مەسح کردووە و قژی دەتاشێت ، لەسەر وتەی ڕاستی ئەحمەد و زۆربەی زانایان . )) اختیارات لاپەڕە ١٥
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ