پرسیار : ئایا خواردنی مردوو بەسەر ماڵاندا دابەش کردن لە شەرع دا ئاماژە پێکراوە ؟
وەڵام : زۆربەی زانایان ھەر چوار مەزھەبەکان دەلێن باش نییە کەس و کاری مردوو خواردن بۆ خەلک دروست بکەن وە ھەندێک دەلێن حەڕامە ، جا چ خواردنەکە لەو ڕۆژەدا بێت کە مردووە ، یان ڕۆژی چوارەم ، یان ڕۆژی حەوتەم ، یان ڕۆژی دەیەم ، یان ڕۆژی چلەم ، یان ھەموو ساڵێک .
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سەبارەت خواردن دروست کردن لە لایەن کەس و کاری مردوو وە خەلک کۆبوونەوە لەسەری ، ھیچ شت نقل نەکراوە ئەمەیان بیدعەیە و سونەت نییە . )) "روضة الطالبين" (2/145).
ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سەبارەت بە دروست کردنی خواردن لە لایەن کەس و کاری مردوو بۆ خەلک باش نییە ، چونکە زیاد بوونە لەسەر موسیبەت و وە سەرقاڵ کردنە لە دوای سەرقاڵ کردن ، وە خۆ چوواندنە بەوەی کە لەسەردەمی نەزانین دەکرا . )) "المغني" (3/ 497).
ابن مفلح ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وتراوە حەڕامە ، وە ئیمام ئەحمەد پێی باش نەبووە ، .... )) " الفروع" (3/408).
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروست کردنی خواردن لە لایەن نزیکەکانی مردووە بۆ ئەوەی خەڵک بانگ بکەن بۆ خواردن ، ئەمە شتێکی ڕێگەپێدراو نییە و بیدعەیە ، عبداللە بن جریر دەفەرمووێت : ئێمە کۆبوونەوەی نزیکەکانی مردوو و خواردن دروست کردن بۆ خەڵکمان بە نیاحە حساب دەکرد ، بەڵکو سونەتە ئەگەر یەکێک مرد خواردن بۆ نزیکەکانی دروست بکەن . )) "مجموع الفتاوى" (24/316) .
بەلام ئەگەر ئەو ماڵەی خواردنی پێ دروست دەکرێت ھی یەتیم بێت ئەوا حەڕامە یان ھی میراتگران بێت بێ ئیزنیان سەرف بکرێت .
محمد ابراھیم ال شیخ ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زانایان بە ڕاشکاوانە دەلێن باش نییە کەس وکاری مردوو خواردن دروست بکەن بۆ خەلک ، ئەم خواردن دروست کردن نەھی لێ کراوە .
ئەگەر خواردن دروست بکرێت بەو بڕەی پارەی کە بە میرات دەمێنێتەوە بۆ میراتگران ئەوا حەڕامە ئەگەر میراتگر ئامادە نەبن "غائب بن " یان ڕازی نەبن ، ئەمەیان حەڕامە چونکە تەسەڕف کردنە لە مالی کەسێکی تر بێ ئیزنی کەسەکە . )) "فتاوى ورسائل الشيخ محمد بن إبراهيم" (3/ 232).
زانایان دەلێن دروست نییە خواردن دروست بکەن ئیلا ئەگەر میوان بۆیان ھاتبێ خواردن دروست بکرێت وەک ڕێز لێ گرتن نەک بۆ تەعزییە .
ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر پێویستی کرد دروستە ، ھەندێک جار کەس ھەیە لە شوێنی دوورەوە دێت بۆ مردوو کفن کردن و شاردنەوە وە لە لایان دەمێنێتەوە ناکرێت ئیلا میوانداریان بکات . )) "المغني" (3/497).
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر میوان ھاتن کاتی تەعزییە بۆ کەس و کاری مردوو ، ھیچی تێدا نییە ئەگەر خواردن دروست بکەن بۆ میوانەکان وەک میوانداری ، ....... )) "فتاوى الشيخ عبد العزيز بن باز" (9/325).
کەواتە خواردن دروست کردن باش نییە یان حالەت ھەیە حەڕامە ، زانایان دەلێن لە خواردن خواردنیش بە ھەمان شێوە باش نییە وە حالەت ھەیە حەڕامە .
بھوتی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( باش نییە لە خواردنیان بخۆیت ، ئەگەر ئەو مالەی خواردنی پێ دروست دەکرێت ھی میراتگر بێت یان بێ ئەوەی میراتگر ئیزنی بدات ئەوا کردەوەکە حەڕامە و لێ خوارنیش حەڕامە ، چونکە تەسەرف کردنە لە مالی بەزۆری یان تەسەرف کردن لە مالی بێ ئەوەی ئەو ئیزن بدات . )) "كشاف القناع" (2/149) .
پــــوختـــەی وەلامی زانـــــایــــــان :
(١) سونەت وایە دراوسێی مردوو خواردن بۆ کەس و کاری مردوو دروست بکات چونکە سەرقاڵن .
(٢) دروست کردنی خواردن لە لایەن کەس و کاری مردووەوە بۆ خەلک باش نییە لەسەر وەتەی ھەر چوار مەزھەب وە پێچەوانەی سونەتە .
(٣) ئەو خواردنەی دروست دەکرێت لە ماڵی یەتیم یان لە میرات پێش دابەش کردن یان بێ ئەوەی میراتگر ئیزن بدات ئەوا حەڕامە و تاوانبار دەبن .
(٤) ئەگەر کەس و کاری مردوو میوانیان بۆ بێت دروستە خواردنی بۆ دروست بکەن وەک میوانداری نەک تەعزییە .
(٥) خواردنی نانی تەعزییە باش نییە و حالەت ھەیە حەڕامە ئەگەر بە ماڵی یەتیم خواردن دروست کرابێت ، یان لە میرات بێ ئەوی پرس بە میرتگر بکەن یان بێ ئەوەی میراتگر ئیزن بدات .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net