سەردێری پرسیار:حوکمی خواردنەوەی ئاو بە پێوە ، ئایا شلەمەنییەکانی تریش داخل دەبێت ، وەک : چاو و دۆ و شەربەت ؟

بەرواری دانان :2019-05-31 کۆدی پرسیار:1212

پرسیار:

پرسیار : حوکمی خواردنەوەی ئاو بە پێوە ، ئایا شلەمەنییەکانی تریش داخل دەبێت ، وەک : چاو و دۆ و شەربەت ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : سەبارەت بە خواردنەوەی ئاو بە پێوە سێ وتە ھەیە :

یەکەم : زۆربەی زانایان دەڵێن خواردنەوەی ئاو بە پێوە باش نییە نەک حەڕام بێت ، چونکە فەرموودە ھاتووە نەھی کردووە ، وە فەرموودەی تر ھاتووە خۆی ئاوی خواردۆتەوە بە پێوە ، ئەم بەڵگەیە نەھی بۆ کەڕاھەتە نەک حەڕامی .

دووەم : ابن حزم ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چووە خواردنەوەی ئاو بە پێوە حەڕامە ، کە ئەمە وتەی ابن حزمە ، وە صنعانیش مەیلی بۆ ئەم وتەیە چووە .

سێیەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون دروستە بە پێوە ئاو بخۆیتەوە بێ کەڕاھەت ، چونکە فەرموودەی نەھی منسوخە .

عَنْ أَنَسٍ وأَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ رضي الله عنهما أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ زَجَرَ ( في لفظ : نَهَى) عَنْ الشُّرْبِ قَائِمًا . رواه مسلم (2024) (2025) .

واتە : لە ئەنەس دەگێڕنەوە خوا ێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت نەھی کردووە لە خواردنەوەی ئاو بە پێوە .

عَنْ ابْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُما قَالَ : سَقَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مِنْ زَمْزَمَ فَشَرِبَ وَهُوَ قَائِمٌ .رواه البخاري (1637) مسلم (2027) .

عن عَلِيّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أنه شَرِبَ قَائِمًا ثم قَالَ : إِنَّ نَاسًا يَكْرَهُ أَحَدُهُمْ أَنْ يَشْرَبَ وَهُوَ قَائِمٌ ، وَإِنِّي رَأَيْتُ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَعَلَ كَمَا رَأَيْتُمُونِي فَعَلْتُ . رواە البخاري (5615) .

عَلِيَّ بْنَ أَبِي طَالِبٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ شَرِبَ قَائِمًا ، فَنَظَرَ إِلَيْهِ النَّاسُ كَأَنَّهُمْ أَنْكَرُوهُ فَقَالَ : مَا تَنْظُرُونَ ! إِنْ أَشْرَبْ قَائِمًا فَقَدْ رَأَيْتُ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَشْرَبُ قَائِمًا ، وَإِنْ أَشْرَبْ قَاعِدًا فَقَدْ رَأَيْتُ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَشْرَبُ قَاعِدًا . رواە أحمد ، قال أحمد شاكر في تحقيق المسند : إسناده صحيح اهـ .

عَنْ ابْنِ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُما قَالَ : كُنَّا نَأْكُلُ عَلَى عَهْدِ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَنَحْنُ نَمْشِي ، وَنَشْرَبُ وَنَحْنُ قِيَامٌ . رواە الترمذي (١٨٨١) ، صححه الألباني في صحيح الترمذي .

ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( فەرموودەکان سوپاس بۆ خوا کێشەی تێدا نییە ، وە لاوازیش نیین ، بەڵکو ھەموویان صحیحن ، وتەی ڕاست ئەم نەھی یە بۆ کەڕاھەتە ، خواردنەوەی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ڕوونکردنەوەیە کە دروستە ، ھیچ کێشە و تعارض نییە .

ئەگەر بوترێ : چۆن خواردنەوەی ئاو مەکروھە کچی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ئاوی خواردۆتەوە بە پێوە ؟

وەڵام : کردەوەی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ئەگەر بۆ ڕوون کردنەوەی دروستی بێت ئەوە مەکروھ نییە ، بەڵکو ڕوون کردنەوە واجبە لەسەری ، ... ))

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە نەھی کراوە لە خواردنەوەی ئاو بەپێوە ، زانیمان ئەم نەھی یە بۆ کەڕاھەتە ، ئەگەر پێویست بکات ھیچی تێدا نییە ، وەک ئەوەی بەڕاد بەرز بێت ، ھیچ قاپێک لەوێ نەبێت بۆ ئاو خواردنەوە بە دانیشتنەوە ، لەم حالەتە ھیچی تێدا نییە ئاو بخۆیتەوە بە پێوە ، ... )) فتح ذي الجلال والإكرام ج١٥ لاپەڕە ٦١ .

زانایان اللجنە الدائمە دەڵێن : (( ئەصل وایە مرۆڤ ئاو بخواتەوە بە دانیشتنەوە ، کە ئەم باشترە ، وە دروستە بۆی بە پێوەش بخواتەوە ، پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ھەردووکی کردووە ، بۆ ئەوەی ببێت بەڵگە ھەردوو حالەت دروستن و بەرفراوانی تێدایە . )) فتاوى اللجنة الدائمة (22/133) .

زانایان دەڵێن شلەمەنی تریش داخل دەبێت وەک ئاو .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام