پرسیار : حوکمی ئەنگوستیلە لەدەست کردن ؟
وەڵام : ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروستە ئەنگوستیلە لەدەست بکەیت ، ڕووی کردنە بەڵگە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت لەدەستی کردووە .
ئەگەر یەکێک بڵێت : ئێمە ئەمە ناڵێین ، چونکە دیار نییە لەدەستی کردووە وەک عیبادەت ، یان لەبەر ئەوەی پێویستی پێی بووە ، وەک ئەوەی خەتمی ڕسمی بووە ھەروەک دەڵێن ، لەسەر ئەمە دەڵێین : ئەگەر مرۆڤێک حوکم بکات لە نێوان خەڵک یان وەزیر بێت یان کاربەدەست بێت یان پیشەی تر ، سونەت بۆی ئەنگوستیلە لە دەست بکات وەک شوێن کەوتنی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ، پێشتر عیلەتمان باسکرد ، سەبارەت بەعامەی خەڵک دروستە بۆیان ئەنگوستیلە لە دەست بکەن ، سەبارەت بە ئافرەتان ئەوە لەو شتانەیە کە خۆیان پێ دەڕازێننەوە ، لەبەر ئەوە دروستە بۆیان ئەنگوستیلەی زێڕ و زیو لەدەست بکەن ، بەڵام پیاو دروست نییە بۆیان ئەنگوستیلەی زێڕ لەدەست بکەن ، وە دروستە زیو لەدەست بکەن . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج١ لاپەڕە ٤٨٤ .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بەڵام ئەنگوستیلە لە دەست کردن سونەتە یان نە ، لەسەر ئەمە جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان ، ھەندێک زانا دەڵێن سونەتە ، چونکە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ئەنگوستیلەی لەدەست کردووە ، وە ھاوەڵنیش لە دەستیان کردووە ، بەڵام بە مەرجێک ئەنگوستیلەکە زێڕ نەبێت ئەگەر بۆ پیاو بێت ، ھەندێک زانای تر دەڵێن : سونەتە بۆ کاربەدەست و حاکم و قاضی و موفتی ، کەسانی تری وەک ئەمانە ، بەڵام بۆ خەڵکی تر سونەت نییە ، وە نەھیش لێیان نەکراوە . )) مجموع فتاوى و رسائل الشيخ محمد صالح العثيمين المجلد التاسع عشر - كتاب زكاة النقدين.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net