پرسیار : ئایا سونەتە خورما تاک بخۆی لە کاتی ڕۆژوو شکاندن ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن فەرموودە ھاتووە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت جەژنی ڕەمەزان خورمای خواردووە تاک ، بەڵام بۆ ڕۆژانی تر ھیچ بەڵگە نەھاتوون .
ﺍﺑﻦ ﻋﺜﻴﻤﻴﻦ ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیار لێی کراوە : گوێم لێ بووە ڕۆژووگر کاتی ڕۆژوو شکاندنی دەبێت ڕۆژوو بشکێنێت بە خورمای تاک ، واتە پێنج یان حەوت خورما ، ئایا ئەمە واجبە ؟
لە وەلام دەفەرمووێت : (( واجب نییە ، بەڵکو سونەتیش نییە مرۆڤ ڕۆژوو بشکێنێت بە خورمای تاک - سێ یان پێنج یان حەوت یان نۆ - ئیلا ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان ، فەرموودە جێگیر بووە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت نەدەچوو بۆ نوێژی جەژنی ڕەمەزان ھەتا خورمای دەخوارد ، وە تاکی دەخوارد ، بێجگە لەم حالەتە پێغەبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت مەبەستی لە خواردنی خورما تاک نەبووە . )) نور علی الدرب .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net