سەردێری پرسیار:ئافرەتێک یەک گورچیلەی ھەیە و دووگیانە ، وە ئەو گورچیلەی ھەیەتی ئەستور بووە ، دکتۆر پێی وتووە نابێت بەڕۆژوو بیت ، ئایا فیدیە دەدات یان ڕۆژوو دەگرێتەوە ؟

بەرواری دانان :2019-06-01 کۆدی پرسیار:1215

پرسیار:

پرسیار : ئافرەتێک یەک گورچیلەی ھەیە و دووگیانە ، وە ئەو گورچیلەی ھەیەتی ئەستور بووە ، دکتۆر پێی وتووە نابێت بەڕۆژوو بیت ، ئایا فیدیە دەدات یان ڕۆژوو دەگرێتەوە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەلێن نەخۆش ئەم سێ حالەتانەن :

حالەتی یەکەم : ڕۆژوو کاریگەری تێی ناکات ، وەک پەسیو یان ددان ئێشان یان نەخۆشی تری هاوشێوەی ئەمانە ، ئەمەیان دەبێت بە ڕۆژوو بێت و حەڕامە بشکێنێت کە ئەمە وتەی ڕاستە .

حالەتی دووەم : ئەگەر ڕۆژوو لەسەری گران بوو ، بەلام ڕۆژوو زیانی بۆی نییە ، ئەمەیان مکروهە بەڕۆژوو بێت و سونەت ڕۆژوو بشکێنێت .

حالەتی سێیەم : ئەگەر ڕۆژوو لەسەر گران بوو وە زیانی بۆی هەبوو ، ئەمەیان حەڕامە بەڕۆژوو بێت و واجبه ڕۆژوو بشکێنێت .

بگەڕێوە بۆ شرح الممتع لابن عثیمین ج٦ لاپەڕە ۳٥۲ ــ ۳٥٤

هەروەها زانایان دەلێن نەخۆش دوو جۆری هەیە :

یەکەم : نەخۆشێک نەخۆشیەکەی درێژ خایەن بێت وەک سرطان یان کلیة یان نەخۆشی تری هاوشێوەی ئەمانە ، ئەمەیان بەڕۆژوو نابێت و خواردنی ژەمێک دەدات بەهەژار لەبڕی هەر ڕۆژێک .

دووەم : نەخۆشێک نەخۆشیەکەی درێژ خایەن نییە بەلکو کاتییە ، ئەمەیان ڕۆژوو دەشکێنێت ، پاشان چاوەڕێ دەکات هەتا چاک دەبێتەوە ، پاشان ڕۆژوو دەگرێتەوە ، ئەگەر چاوڕێ بکات پێش چاک بوونەوە بمرێت ئەوە هیچ لەسەر نییە .

زانایان دەلێن ئافرەتی دوو گیان وەک کەسانی تر داوای لێکراوە بە ڕۆژوو بێت ئیلا ئەگەر ترسی لەسەر نەفسی خۆی ھەبێت یان منالەکەی ، ئەوکات ڕێگە پێدراوە بۆی بە ڕۆژوو نەبێت ، ڕۆژوو شکاندن ئەم سێ حالەتانەن :

حالەتی یەکەم : دروستە بۆی ڕۆژووی بشکێنێت ، ئەگەر ڕۆژوو گرتن لەسەری گران بوو و وە زیانی بۆی نەبوو .

حالەتی دووەم : واجبە لەسەری ڕۆژوو بشکێنێت ، ئەگەر ڕۆژوو زیانی بۆ ئافرەت ھەبێت یان بۆ مناڵی .

حالەتی سێیەم : حەڕامە لەسەری ڕۆژوو بشکێنێت ، ئەگەر ڕۆژوو لەسەری گران نەبوو و وە زیانی نەبوو بۆی .

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئافرەتی دوو گیان لەم دوو حالەتە زیاتر نییە :

حالەتی یەکەم : ئافرەت توانای ھەیە بە ڕۆژوو بێت و وە ڕۆژوو کاریگەری لەسەر منالی نییە ، ئەم ئافرەتە واجبە بە ڕۆژوو بێت ، چونکە عوزری نییە بۆ تەرک کردنی ڕۆژوو .

حالەتی دووەم : ئافرەت توانای نییە بە ڕۆژوو بێت لەبەر گرانی حەمل لەسەری یان لەبەر لاوازی لاشەی یان بێجگە لە ئەمانە ، لەم حالەتە ڕۆژوو دەشکێنێت بە تایبەتی ئەگەر زیانی ھەبوو بۆ مناڵ ، ئەو کات واجبە ڕۆژوو بشکێنێت . )) فتاوى الشيخ ابن عثيمين 1/487

زانایانی اللجنة الدائمة دەلێن : (( ئافرەتی دووگیان واجبە لەسەری بەڕۆژوو بێت ئیلا ئەگەر ترسیی ئەوەی ھەبێت بەڕۆژوو بوون زیانی بۆی ھەیە یان بۆ مناڵی ، ئەو کات ڕێگە دراوە ڕۆژوو بشکێنیت و پاشان ڕۆژوو بگرێتەوە دوای حەمل دانان و پاک بوونەوە لە خوێنی نیفاس )) فتاوى "اللجنة الدائمة" (10/226)

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئافرەتی دووگیان و شیر دەر جێگیر بووە لە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرموودەی ئەنەسی کوڕی مالک رواە احمدە ، ڕوخسەتی داوە بۆ ھەردووکیان ڕۆژوو بشکێنن وەک گەشتیاری حساب کردووە ، ھەندێک زانا دەلێن بۆی نییە ڕۆژوو بشکێنێت ئیلا ئەگەر لەسەرییان گران بێت وەک نەخۆش یان ترسی لەسەری منالی ھەبێت . )) مجموعة الفتاوى ابن باز ج١٥ لاپەڕە ٢٢٤ .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام