پرسیار : ئایا زەکاتی سەرفترەی مناڵ لەسەر کێیە ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن زەکاتی سەرفترەی مناڵەكان لەسەر باوکە ، ئەگەر مناڵ ماڵی نەبوو ، ئەگەر ماڵی ھەبوو زەکات لە ماڵی خۆی دەردەکات .
النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر مناڵ ماڵی نەبوو ، ئەوە زەکاتی سەرفترەی لەسەر باوکییەتی ، باوکی دەبێت زەکاتی بدات بە یەک دەنگی ھەموو زانایان ، ابن منذر و بێجگە لە ابن منذر ئیجماعیان نقل کردووە ، ئەگەر مناڵ ماڵی ھەبێت ، ئەوە سەرفترەی لەسەر خۆیەتی ، کە ئەمە وتەی أبو حنيفة وأحمد وإسحاق وأبو ثور . )) "المجموع" (6/108) .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net