سەردێری پرسیار:ئایا دروستە گۆشتی ئاژەڵ بخۆیت ھەندێک خوێن لەناو گۆشتی ماوە ؟

بەرواری دانان :2019-06-02 کۆدی پرسیار:1217

پرسیار:

پرسیار : ئایا دروستە گۆشتی ئاژەڵ بخۆیت ھەندێک خوێن لەناو گۆشتی ماوە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن گۆشت حەڵاڵە و پاکە دوای سەربڕینی شەرعی ئەگەر چی خوێنیشی لەناو بمێنێتەوە ، وە ھەروەھا جەرگ حەڵاڵە و پاکە ئەگەر چی دلۆپە خوێنیشی لێ دەربچێت .

ابن تيمييە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( خواردنی گۆشتی ئاژەڵ دروستە جا چ گۆشتەکە شۆردرا بێت یان نەشۆردرا بێت ، بەڵکو شوشتنی گۆشت داھێنراوە ، بەردەوام ھاوەڵان لەسەردەمی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت گۆشتیان دەبرژاند و دەخوارد بێ ئەوەی بیشۆن ، ئەوان وایان دەبینی خوێنی ناو مەنجەل ھیچی تێدا نییە ، بەڵکو ئەو خوێنە حەڕامە کە لە ئاژەڵ دەردەچێت ، ئەوەی لەناو گۆشت و دەمارەکان دەمێنێتەوە حەڕام نییە . )) "مجموع الفتاوى" (21 / 522) .

ھەروەھا ابن تیمییە دەفەرمووێت : (( جێگیر بووە لە ھاوەڵانی پێغەمبەر کە گۆشتیان لەناو مەنجەل داناوە و خوێن لەناو ئاو ماوە ، نەم زانیووە جیاوازی ھەبێ لەنێوان زانایان سەبارەت بە چاوپۆشی لێکردنی ، پیس نابێت بە یەک دەنگی ھەموو زانایان . ))

صنعانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( جەرگ حەڵاڵە بەیەک دەنگی ھەموو زانایان ، ھەروھا وەک ئەمە سپڵ " فاتەڕەش " حەڵاڵە ، .... )) سبل السلام ج١ لاپەڕە ١٢٩

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( جەرگ حەڵاڵە ئەگەر چی دلۆپی خاوێنیشی لێ دەربچێت ، بەڵام بە مەرجێک ئەو ئاژەڵە سەر بڕدرابێت بە شێوەی شەرعی ، لەگەڵ ئەوەش خوێنی لەگەڵە .

بۆچی دەڵێین خوێنی دڵ دوای سەربڕین ؟ زانراوە کە دڵ خوێن دەھێلێتەوە دوای سەربڕین ، لەبەر ئەوە مرۆڤ کاتێک لەتی دەکات خوێن دەبینێت ، ئایا پیسە یان پاکە ؟ ئەو خوێنە پاکە .

حەڵاڵە یان حەڕامە ؟ حەڵاڵە .

ئەگەر یەکێک بڵێت : بۆچی فەرموودە باسی دڵی نەکردووە ؟

دەڵێین : چونکە خوێنی دڵ شاراوەیە و دیار نییە وەک جەرگ و فاتەڕەش ، خوێنی دڵ شاراوەیە وەک خوێنی ناو دەمارەکان ، لەبەر ئەوە قاعیدەیەکمان ھەیە : " ھەموو خوێنێکی دوای سەربڕین حەڵاڵ و پاکە " ئەگەر چی سۆر بێت و مەنجەڵ بگۆڕێت ، چونکە سەربڕین تەواو بووە ھەموو ئاژەڵەکە حەڵاڵە و پاکە ، کەواتە ئەو خوێنەی دەمێنێتەوە لەناو گۆشت و دەمارەکان و بۆشایی دڵ حوکمەکەی ئەوەیە پاکە و حەڵاڵە . )) فتح ذي الجلال والأكرام ج١ لاپەڕە ١٢٦.

عبداللە بن عبدالرحمان ال بسام خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( جەرگ و فاتەڕەشە ھەردووکیان حەڵاڵن و پاکن . )) توضیح الأحکام ج١ لاپەڕە ١٢٥.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام