سەردێری پرسیار:من پۆلی شەشەم لەبەر تاقیکردنەوە ڕۆژووم نەگرتووە ، ئایا لەسەر منە فیدیە بدەم ؟

بەرواری دانان :2019-06-04 کۆدی پرسیار:1218

پرسیار:

پرسیار : من پۆلی شەشەم لەبەر تاقیکردنەوە ڕۆژووم نەگرتووە ، ئایا لەسەر منە فیدیە بدەم ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن شکاندنی ڕۆژوو لەبەر تاقیکردنەوە عوزرێکی شەرعی نییە ، بەڵکو واجبە لەسەری بەڕۆژوو بێت .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروست نییە بۆ مکلف ڕۆژوو بشکێنێت لە مانگی ڕەمەزان لەبەر تاقیکردنەوە ، چونکە عوزرێکی شەرعی نییە ، بەڵکو دەبێت بەڕۆژوو بێت و مراجعە و خوێندنەوە بخاتە شەو ئەگەر لەڕۆژدا لەسەری گران بوو .

دەبێت کاربەدەستەکان لەسەر قوتابی ھەلبگرن و تاقیکردنەوەکان بخەنە مانگی تر بێجگە لە ڕەمەزان وەک کۆکردنەوەی سوود بۆ دوو شت ، سوود بۆ ڕۆژوو و سوود بۆ خۆ ئامادەکردنی قوتابی بۆ تاقیکردنەوە ، پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " اللهم من ولي من أمر أمتي شيئاً فرفق بهم فارفق به ، ومن ولي من أمر أمتي شيئاً فشقّ عليهم فاشقق عليه " أخرجه مسلم في صحيحه .

وەسیەتم بۆ کاربەدەستەکان سەبارەت بە تاقیکردنەوەکان لەسەر قوتابی ھەلیبگرن و ئاسانی بکەن ، وە تاقیکردنەوەکان پێش ڕەمەزان دابنێن یان دوای ڕەمەزان . )) "فتاوى الشيخ ابن باز" (4/223) .

سەبارەت بە فیدیە زانایان دەڵێن فیدیە نادەیت ، بەڵکو دەبێت ڕۆژوو قەزا بکەیتەوە ، سەبارەت بە قەزا کردنەوەش تەفسیلی تێدیە :

(١) ئەگەر ڕۆژووت شکاندبێت و گومانت وابێت ڕۆژوو شکاندن بۆ تۆ دروستە لەبەر تاقیکردنەوە ، لەم حالەتە واجبە ڕۆژوو قەزا بکەیتەوە ، چونکە تۆ مەعزوری بەو گومانە ھەڵەیە .

(٢) ئەگەر ڕۆژووت شکاند و زانیاریت ھەبێت شکاندنی ڕۆژوو حەڕامە ، لەم حاڵەتە دەبێت ڕۆژوو قەزا بکەیتەوە .

(٣) ئەگەر ھەر بەڕۆژوو نەبوویت ، وە زانیاریت ھەبوو بەڕۆژوو نەبوون حەڕامە ، لەم حالەتە تەنھا تەوبە کردن بەسە ، وە زۆر کردەوەی باش بکە و ڕۆژووی سونەت بگرە ، بۆ ئەوەی ئەو نقصە پڕ ببێتەوە .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( شکانی ڕۆژوو لە مانگی ڕەمەزان بێ عوزر لە تاوانە گەورەکانە ، وە مرۆڤ پێی دەبێتە فاسق ، وە دەبێت تەوبە بکات و بگەڕێتەوە بۆ لای خوا ، وە ئەو ڕۆژووەش قەزا بکاتەوە کە شکاندوویەتی ، واتە ئەگەر لە کاتی بەڕۆژوو بوون ڕۆژوو بشکێنێت بێ عوزر تاوانبار دەبێت ، وە دەبێت ئەو ڕۆژووەش قەزا بکاتەوە ، چونکە ئەگەر دەستی پێ کردبێت و چووبێتە ناوی لەسەری واجبە ، دەبێت قەزا بکاتەوە وەک نەزر ، بەڵام ئەگەر ڕۆژووی تەرک کرد بە ئەنقسەت بێ عوزر ، وتەی ڕاست نابێت قەزا بکاتەوە ، چونکە ھیچ سوودی لێ وەرناگرێت ئەگەر قەزاش بکاتەوە ، چونکە لێی وەرنەگیراوە ، قاعیدەیەکی گرینگ ھەر عیبادەتێک کاتی دیار کرابێت ، ئەگەر کاتی بڕوات لە خاوەنی وەرناگیرێت ، لەبەر وتەی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت : من عمل عملاً ليس عليه أمرنا فهو رد " ، وە چونکە لە بەزاندنی سنورەکانی خوایە ، بەزاندنی سنورەکان خوا زولمە ، زالم لێی وەرناگیرێت ، خوای گەورە دەفەرمووێت : " وَمَن يَتَعَدَّ حُدُودَ ٱللَّهِ فَأُوْلَئِكَ هُمُ ٱلظَّلِمُونَ " .

وە لەبەر ئەوە ئەگەر ئەم عیبادەتە پێش کاتی خۆی بکات ، ئەوە لێی وەرناگیرێت ، ھەروەھا کردنی عیبادەت دوای کاتیش ھەمان شتە ھیچی لێ وەرناگیرێت ئیلا ئەگەر عوزری ھەبێت . )) " مجموع فتاوى الشيخ ابن عثيمين " ( 19 / السؤال رقم 45 ) .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام