پرسیار // ئایا مەسح کردن لەسەر گۆرە یان خوف تا چەند ڕۆژ دروستە بکرێت ؟
وەلام // جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بە مەسح کردن لەسەر خوف تا چەند ڕۆژ دەتوانی مەسح بکەیت ، دوو وتە ھەیە :
یەکەم // زۆربەی زانایان دەلێن گەشتیار سێ ڕۆژ بۆی ھەیە مەسح لەسەر خوف بکات ، کە ئەمە وتەی ئەبو حنیفە و شافعی و ئەحمەدە ، ... ، بەلگە :
(١) عَنْ شُرَيْحِ بْنِ هَانِئٍ قَالَ : أَتَيْتُ عَائِشَةَ أَسْأَلُهَا عَنْ الْمَسْحِ عَلَى الْخُفَّيْنِ ، فَقَالَتْ : عَلَيْكَ بِابْنِ أَبِي طَالِبٍ فَسَلْهُ فَإِنَّهُ كَانَ يُسَافِرُ مَعَ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ، فَسَأَلْنَاهُ فَقَالَ : (( جَعَلَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ثَلاثَةَ أَيَّامٍ وَلَيَالِيَهُنَّ لِلْمُسَافِرِ ، وَيَوْمًا وَلَيْلَةً لِلْمُقِيمِ )) . مسلم (276)
واتە : شریحی کوڕی ھانی دەلێت : ھاتم بۆ لای عائیشە بۆ ئەوەی پرسیاری لێ بکەم سەبارەت بە مەسح کردن لەسەر خوف ، فەرمووی : بڕۆ پرسیار لە کوڕی ئەبو طالب بکە " واتە عەلی خوا لێی ڕازی بێت " چونکە ئەو سەفەری لەگەڵ پێغەمبەر کردووە سەلامی خوای لێ بێت ، ئێمەش پرسیارمان لێ کرد فەرمووی : (( پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت سێ ڕۆژ و شەوی بۆ گەشتیاری دیار کرد ، وە شەو و ڕۆژێکیش بۆ ئەو کەسەی دیار کرد کە نیشتەجێ یە و گەشتیار نییە . ))
(٢) عَنْ خُزَيْمَةَ بْنِ ثَابِتٍ رضي الله عنه عَنْ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَنَّهُ سُئِلَ عَنْ الْمَسْحِ عَلَى الْخُفَّيْنِ فَقَالَ : ( لِلْمُسَافِرِ ثَلاثَةٌ ، وَلِلْمُقِيمِ يَوْمٌ ) وراە الترمذي (95) ، وأبو داود (157) ، وابن ماجه (553) ، وصححه الألباني في صحيح الترمذي .
واتە : پرسیار کرا لە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت سەبارەت بە مەسح کردن لەسەر گۆرە ، فەرمووی : (( سێ ڕۆژ بۆ گەشتیار و یەک ڕۆژیش بۆ ئەوەی کە نیشتەجێ یە و گەشتیار نییە . ))
دووەم // ھەندێک زانا دەلێن مەسح کردن لەسەر خوف کاتی دیاری کراوی بۆی نییە و دەتوانیت چەند ڕۆژ بکەیت بە ئارەزووی خۆی ، کە ئەمە وتەی ئیمام مالک و اللیث و ئەوزاعی ، .... ، بەلگە :
(١) عن عمر موقوفا و عن أنس مرفوعا : (( إذا توضأ أحدكم ولبس خفيه فليسمح عليهما ، وليصل فيهما ، ولا يخلعهما إن شاء إلا من جنابة )) أخرجه الدارقطني ، والحاكم و صححه .
واتە : ئەگەر یەکێک لە ئێوە دەست نوێژی ھەلگرت و خوفی خۆی لەپێ کرد ، با مەسحی لەسەر بکات و نوێژی پێوە بکات و خوف لەپێ نەکاتەوە " واتە دانەکەنێت " ئەگەر ویستی ئیلا ئەگەر تووشی لەش گرانی بوو .
لەم فەرموودەیە دەفەرمووێت : (( ولا يخلعهما إن شاء إلا من جنابة )) ئەمە بەلگەیە کە دروستە چەند بتەوێت مەسح بکەی ڕێگە پێدراوە .
دارقطنی ڕەحمەتی خوای لێ بێت بابەتێکی داناوە لە کتابی خۆی : (( " باب فی المسح علی الخفین من غیر توقیت " واتە : مەسح کردن لەسەر خوف بێ ئەوەی کاتی بۆ دیار بکەی . )) سنن الدار قطنی ج١ لاپەڕە ٢٠٣
(٢) أبی بن عمارة دەفەرمووێت : ئەی نێردراوی خوا مەسح بکەین لەسەر خوف ؟ فەرمووی : (( بەلێ )) ، وتی یەک ڕۆژ ؟ فەرمووی : (( بەلێ )) ، وتی : دوو ڕۆژ ؟ فەرمووی : (( بەلێ )) ، وتی : سێ ڕۆژ ؟ فەرمووی : (( بەلێ ، وە چەندی تر ویستت )) أخرجە أبوداود ، وقال لیس بالقوی .
وتەی ڕاست وتەی زۆربەی زانایانە کە مەسح کردن کاتی بۆ دیار کراوە سێ ڕۆژ و شەو بۆ گەشتیار و یەک ڕۆژ و شەو بۆ ئەو کەسەی نیشتەجێ یە و گەشتیار نییە ، وەلام بۆ وتەی دووەم :
(١) فەرموودەی ئەنەس مطلقە و لێک دەدرێتەوە بە فەرموودەکانی تر کە تقید کراوە و کات دانراوە بۆ مەسح کردن .
(٢) فەرموودەکە دەفەرمووێت : (( إن شاء )) ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە مەسح کردن واجب نییە ، چونکە فەرمان کراوە بە مەسح کردن و نەھی کراوە لە داکەناندن ، لەبەر ئەوە ئەم وشە بەکارھاتووە بۆ ئەوەی وا نەزانرێت مەسح واجبە و داکەناندن حەڕامە ، کەواتە ئەو مانایە ھەلبناگرێت کە مەسح کاتی بۆ نییە و بە ئارەزووی خۆتە .
(٣) فەرموودەی أبی بن عمارە زانایان دەلێن لاوازە نابێتە بەلگە ، ئەگەر صحیح بێت دەلێن مطلقە و لێک دەدرێتەوە بە فەرموودەکانی تر کە تقید کراوە و کات دانراوە بۆ مەسح کردن .
ھەندێک زانا دەلێن دروستە زیاتر لە سێ ڕۆژ زیاتر مەسح لەسەر خوف بکەیت ئەگەر پێویست بوو لەبەر چیرۆکی عومەر و عوقبەی کوڕی عامر ، وە ابن تیمییەش کاری بەمە کردووە لە ھەندێک سەفەر ، بگەڕێوە بۆ مجموعە الفتاوی ابن تیمییە ج٢١ لاپەڕە ١٧٧ ــ ٢١٥ ــ ٢١٧
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ