پرسیار : بۆچی لە قورئان ناوی پێغەمبەرمان محمدە ، لە ئینجیل ناوی ئەحمەدە ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت چەند ناوێکی ھەبووە ، لەناو عەرەب ئەگەر کەسێک چەند ناوی ھەبێت بەڵگەیە لەسەر گەورەیی کەسەکە ، وە ناوی ئەحمەد دووەم گەورەترین ناوی پێغەمبەرە درود و سەلامی خوای لێ بێت .
عن محمد بن جبير بن مطعم ، أن النبي صلى الله عليه وسلم قال : (( لي خمسة أسماء : أنا محمد ، وأنا أحمد ، وأنا الماحي الذي يمحو الله بي الكفر ، وأنا الحاشر الذي يحشر الناس على قدمي، وأنا العاقب )) رواە البخاری ، ومسلم .
أحمد : ماناکەی سوپاس گوزارترین بەندەیە لەناو بەندە سوپاس گوزارەکان .
قرطبی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( " أفعل " مەبەست پێی تفضیلە ، مانای " أحمد " واتە : زیاتری ھەموو ئەو بەندانەی سوپاسی خوای گەورە دەکەن سوپاس گوزارترە ، پێغەمبەران درود و سەلامی خوایان لێ بێت ھەموویان سوپاسی خوای گەورە دەکەن ، پێغەمبەری ئێمە ئەحمەد زیاتری ئەوان سوپاس خوای گەورە کردووە .
محمد بە مانای محمود دێت ، بەڵام لە ماناکەیدا مبالغە و دووبارە بوونەوەی تێدایە ، ... سوپاس کراوە لە دونیا لەبەر ئەو ھیدایەتەی پێی ھاتووە و سوود گەیاندنی بە خەڵک لە زانست و حیکمەت ، وە سوپاس کراوە لە ئاخیرەتیش بە ھۆی شەفاعەت کردن .
عیسا علیە السلام فەرمووی : " اسمە أحمد " ، موسا علیە السلام کاتێک خوای گەورە پێی فەرموو : تلك أمة أحمد ، گوتی : اللھم اجعلني من أمة أحمد ، بە ئەحمەد دەستی پێ کرد پێش محمد چونکە حەمدەکەی بۆ خوای خۆی پێش حەمدی خەڵک بووە ، کاتێک نێردرا ، ئەو کاتە بووە محمد بە کردەوە ، ... )) الجامع لأحکام القرآن ج٢٠ لاپەڕە ٤٤١ .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net