پرسیار : خۆشۆردنی لەشگرانی چۆن دەکرێت ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن خۆشۆردن دوو جۆرە :
یەکەم : شێوەی واجب : ئەویش ئەوە ھەموو لاشەت بشۆیت بە ئاو .
دووەم : شێوەی تەواو : ئەویش ئەوەیە خۆت بشۆیت بەو شێوەیەی کە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت خۆی شۆردووە ، بەم شێوەیە : ھەردوو دەستەکان دەشۆیت ، پاشان فەرجت دەشۆیت ، پاشان دەست نوێژێکی تەواو ھەڵدەگریت ، پاشان سەرت بە ئاو دەشۆیت سێ جار ، پاشان لاشەی خۆت دەشۆیت ئەوەی ماوە .
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( شێوەی خۆشۆردن دوو ڕووی ھەیە :
ڕووی یەکەم : شێوەی واجب : ئەویش ئەوە ھەموو لاشەت بشۆیت بە ئاو ، لەوانە ئاو لە دەم و لووت ڕادان ، ئەگەر ئاو بەر ھەموو لاشەی کەوت بە ھەر شێوەیەک ، ئەوە بێ نوێژی گەورەی لەسەر لاچوو و پاک و خاوێنی یەکەی دروستە ، لەبەر وتەی خوای گەورە دەفەرمووێت : " وَإِنْ كُنْتُمْ جُنُبًا فَاطَّهَّرُوا " المائدة/6 .
دووەم : شێوەی تەواو : ئەویش ئەوەیە خۆت بشۆیت بەو شێوەیەی کە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت خۆی شۆردووە ، ئەگەر بیویستبا خۆی بشوات ، ئەوە ھەردوو دەستەکانی دەشۆرد ، پاشان فەرجی دەشۆرد ، پاشان دەست نوێژێکی تەواوی ھەڵدەگرت ، پاشان سەری بە ئاو دەشۆرد سێ جار ، پاشان لاشەی خۆی دەشۆرد ئەوەی ماوە ، ئەمە شێوەی خۆشۆردنی تەواوە . )) "فتاوى أركان الإسلام" (ص248) .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net