پرسیار : حوکمی ئاو بەسەر سەردا کردن زیاتر لە سێ جار کاتی خۆشۆردن ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن سونەتە سێ جار ئاو بەسەر سەردا بکەیت کاتی خۆشۆردن ، بەڵگە :
(١) عَنْ جُبَيْرِ بْنِ مُطْعِمٍ قَالَ : تَمَارَوْا فِي الْغُسْلِ عِنْدَ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَقَالَ بَعْضُ الْقَوْمِ : أَمَّا أَنَا فَإِنِّي أَغْسِلُ رَأْسِي كَذَا وَكَذَا . فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : ( أَمَّا أَنَا فَإِنِّي أُفِيضُ عَلَى رَأْسِي ثَلَاثَ أَكُفٍّ) رواه مسلم ( 493) .
(٢) عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا قَالَتْ : كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِذَا اغْتَسَلَ مِنَ الْجَنَابَةِ يَبْدَأُ فَيَغْسِلُ يَدَيْهِ ، ثُمَّ يُفْرِغُ بِيَمِينِهِ عَلَى شِمَالِهِ فَيَغْسِلُ فَرْجَهُ ، ثُمَّ يَتَوَضَّأُ ثُمَّ يَأْخُذُ الْمَاءَ فَيُدْخِلُ أَصَابِعَهُ فِي أُصُولِ الشَّعَرِ ، ثُمَّ حَفَنَ عَلَى رَأْسِهِ ثَلاثَ حَفَنَاتٍ ثُمَّ أَفَاضَ عَلَى سَائِرِ جَسَدِهِ ، ثُمَّ غَسَلَ رِجْلَيْهِ ، مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ ، وَاللَّفْظُ لِمُسْلِمٍ .
واتە : لە عائیشە دەگێڕنەوە خوابلێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : (( پێغەمبەر درود و سەلامی خوی لێ بێت سیفەتی وابوو کاتێک خۆی بشۆردایە لە لەشگرانی ھەردوو دەستی دەشۆرد ، پاشان بەدەستی ڕاستی ئاوی دەکرد بە دەستی چەپا فەرجی خۆی دەشۆرد ، پاشان دەست نوێژی دەگرت ، پاشان ئاوی دەھێنا پەنجەی دەخستە نێوان مووەکانی سەری ، پاشان سێ مشت ئاو بەسەر سەریدا دەکرد ، پاشان ھەموو لاشەی خۆی دەشۆرد ، پاشان ھەردوو قاچی دەشۆرد )) .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سونەتە سێ جار سەر بشۆردرێت دوای ئەوەی ئاو دەگاتە ژێرەوەی مووەکان ، لەبەر وتەی : " ثم حفن علی رأسە ثلاث حفنات " . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج١ لاپەڕە ٦٠٩
ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مەبەست لە سێ مشت ئەوە بۆ ھەر یەکەیان دەستی پر ئاو بکات . )) "شرح صحيح مسلم" (4/ 9).
زانایان دەڵێن زیاد کردن لەسەر سێ جار پێچەوانەی سونەتە ، خۆشۆردن پووچ ناکات ئەگەر زیاتر بێت یان کەمتر بێت ، چونکە ئەوەی واجب بێت یەک جار ئاو گەیشتنە بە سەر و ھەموو لاشە .
ابن بطال ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ژمارە بۆ خۆشۆردن سونەتە لای زانایان . )) "شرح صحيح البخارى" (1/373).
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net