سەردێری پرسیار:حوکمی شۆردنی قاچەکان دوای تەواو بوون لە خۆشۆردنی لەشگرانی ؟

بەرواری دانان :2019-06-09 کۆدی پرسیار:1226

پرسیار:

پرسیار : حوکمی شۆردنی قاچەکان دوای تەواو بوون لە خۆشۆردنی لەشگرانی ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن سونەتە سەرەتایی خۆشۆردن دەست نوێژ بگریت ، وە دروستە کاتی دەست نوێژ قاچەکان لەگەڵ دەست نوێژ بشۆیت ، وە دەتوانی قاچەکان دوابخەیت ھەتا لە خۆشۆردن تەواو دەبیت ، بەڵگە :

(١) عائشة رضي الله عنها قَالَتْ :   كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِذَا اغْتَسَلَ مِنْ الْجَنَابَةِ غَسَلَ يَدَيْهِ ، وَتَوَضَّأَ وُضُوءَهُ لِلصَّلَاةِ ، ثُمَّ اغْتَسَلَ ثُمَّ يُخَلِّلُ بِيَدِهِ شَعَرَهُ ، حَتَّى إِذَا ظَنَّ أَنَّهُ قَدْ أَرْوَى بَشَرَتَهُ أَفَاضَ عَلَيْهِ الْمَاءَ ثَلَاثَ مَرَّاتٍ ، ثُمَّ غَسَلَ سَائِرَ جَسَدِهِ  رواه البخاري (273) ، ومسلم (316).

ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەم فەرموودەیە دەکەنە بەڵگە لەسەر سونەتی تەواو کردنی دەست نوێژ پێش خۆشۆردن ، شۆردنی قاچ دوانەخرێت بۆ دوای خۆشۆردن ، ئەمە دیارە لە وتەی عائیشە دەست نوێژی دەگرت وەک چۆن بۆ نوێژ دەیگرت . )) "فتح الباري" (1/ 361) .

(٢) عن ميمونة رضي الله عنها قالت : أَدْنَيْتُ لِرَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ غُسْلَهُ مِنْ الْجَنَابَةِ فَغَسَلَ كَفَّيْهِ مَرَّتَيْنِ أَوْ ثَلَاثًا ، ثُمَّ أَدْخَلَ يَدَهُ فِي الْإِنَاءِ ثُمَّ أَفْرَغَ بِهِ عَلَى فَرْجِهِ وَغَسَلَهُ بِشِمَالِهِ ، ثُمَّ ضَرَبَ بِشِمَالِهِ الْأَرْضَ فَدَلَكَهَا دَلْكًا شَدِيدًا ، ثُمَّ تَوَضَّأَ وُضُوءَهُ لِلصَّلَاةِ ، ثُمَّ أَفْرَغَ عَلَى رَأْسِهِ ثَلَاثَ حَفَنَاتٍ مِلْءَ كَفِّهِ ، ثُمَّ غَسَلَ سَائِرَ جَسَدِهِ ، ثُمَّ تَنَحَّى عَنْ مَقَامِهِ ذَلِكَ فَغَسَلَ رِجْلَيْهِ  رواه البخاري (265) ، ومسلم (317) واللفظ له .

وفي لفظ البخاري (249) :   تَوَضَّأَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وُضُوءهُ لِلصَّلاَةِ، غَيْرَ رِجْلَيْهِ، وَغَسَلَ فَرْجَهُ وَمَا أَصَابَهُ مِنَ الأَذَى ، ثُمَّ أَفَاضَ عَلَيْهِ المَاءَ ، ثُمَّ نَحَّى رِجْلَيْهِ ، فَغَسَلَهُمَا، هَذِهِ غُسْلُهُ مِنَ الجَنَابَةِ  .

لە الموسوعە الفقھیە باس کراوە : (( جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سوبارەت بە شۆردنی قاچ ، ئایا ھەردوو قاچ لەگەڵ دەست نوێژ دەشۆردرێن ، یان لە کۆتایی خۆشۆردن ؟

حەنەفی و شافعی و وتەی ڕاستی حەنابلە بۆ ئەوە چوون شۆردنی قاچەکان دواناخرێت بۆ کۆتایی خۆشۆردن ، بەڵکو تەواو دەکرێت لەگەڵ دەست نوێژ ....

مالکی بۆ ئەوە چوون سونەتە شۆردنی قاچ دوا بخەیت بۆ کۆتایی خۆشۆردن ، چونکە فەرموودە ھاتووە ڕوون و ئاشکرایە شۆردنی قاچی دواخستووە ، وەک فەرموودەی مەیمونە ، ھەندێک فەرموودە ھاتوون بە مطلقی ، مطلق یحمل علی المقید . )) " الموسوعة الفقهية الكويتية" (31/ 214) .

زانایان دەڵێن ھەر کەسێک شۆردنی قاچەکان دوابخات ، ئەوە دەست نوێژی دروستە .

ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەم دوو وتەیە باسی باشترین دەکات ، ئەگەر نا چۆن قاچ بشۆردرێت دەست نوێژی دروستە .

ھەردوو کردەوە لە پێغەمبەر جێگیر بووە درود و سەلامی خوای لێ بێت . )) "المجموع" (2/182) .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروستە قاچەکان بشۆیت دوای تەواو بوون لە خۆ شۆردن ، بەڵام ئەمە مقیدە بەو حالەتەی پێویست بکات ، چونکە ڕیوایەتی بخاری باسی ئەوەی نەکردووە قاچەکانی خۆی شۆردبێت دوای خۆشۆرن ، ئەوەی دیار بێت واللە أعلم ئەمە باسی ئەو حالەتەیە ئەگەر پێویست بکات ، پێغەمبەر ھەندێک جار شۆردوویەتی ، وە ھەندێک جار نەی شۆردووە . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج١ لاپەڕە ٦١٠ .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام