پرسیار : حوکمی دەست بەردانەوە کاتی خوێندنەوەی قورئان لەناو نوێژ ؟
وەڵام : زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون کاتی قورئان خوێندنەوە دەبێت دەستەکان لەسەریەک دابنرێن ، دەست بەردانەوە پێچەوانەی سونەتە ، بەڵگە :
(١) عن سهل بن سعد قال : كان الناس يؤمرون أن يضع الرجلُ اليمنى على ذراعه اليسرى في الصلاة . رواه البخاري رقم (740) .
(٢) عن ابن عباس - رضي الله عنهما - أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال : إنا معشر الأنبياء أُمرنا أن نؤخر سحورنا ونعجل فطرنا وأن نمسك بأيماننا على شمائلنا في صلاتنا أخرجه ابن حبان في الصحيح(3/13-14).
ابن عبدالبر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نەھاتووە لە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت پێچەوانەی ئەمە ، ئەمە وتەی زۆربەی زانایان و ھاوەڵان و تابعی یەکانە ، ... )) التمھید ج٢٠ لاپەڕە ٦٨ .
زانایان دەڵێن ئیمام مالک وتەی ھەیە دەڵێت دەست بەربدەنەوە ، بەڵام بەمطلقی وا ناڵێت ، بەلکو لەبەر ئەوە وای گوتووە بۆ ئەوەی خەلک بە واجبی نەزانن یان بە ڕوکنی نوێژ ، ھەروەھا وتەی ھەیە دەڵێت دەبێت دەست لەسەر یەک دابنێیت لە نوێژی واجب و سونەت .
باجی لە گەورەکانی مالکی یە دەڵێت : (( وتەی ئیمام مالک کە دەڵێت باش نییە دەستەکان لەسەر یەک دابنێیت لە ترسی ئەوە بووە خەلک وا تێنەگەن ئەمە ڕوکنێکە لە ڕوکنەکانی نوێژ ھەر کەسێک تەرکی بکات نوێژی بەتال دەبێت . )) المنتقی ج١ لاپەڕە ٢٨١ .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws. net