پرسیار : حوکمی دەرچوونی مەنی دوای خۆشۆردن ؟
وەڵام : جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە دەرچوونی مەنی دوای خۆشۆردن ، وتەی ڕاست :
(١) ئەگەر مەنی بە شەھوەت دەرچوون و بەشێوەی فلیچقە ، ئەوە خۆشۆردن لەسەری واجب دەبێت .
(٢) ئەگەر دەرچوو بێ شەھوەت و بەشێوەی فلیچقە نەبوو ، ئەوە خۆشۆردن لەسەری واجب نییە ، تەنھا زەکەری دەشوات و دەست نوێژ دەگرێتەوە ، بەڵگە :
(أ) روى سعيد عن ابن عباس رضي الله عنه أنه سئل عن الجنب يخرج منه الشيء بعد الغسل ؟ فقال : يتوضأ , وكذا ذكره الإمام أحمد عن علي .
واتە : سەعید لە ابن عباس دەگێڕێتەوە پرسیاری لێ دەکەن سەبارەت بە لەشگران شتێکی لێ دەردەچێت دوای خۆشۆردن ؟ فەرمووی : دەست نوێژ دەگرێت ، ھەروەھا ئیمام ئەحمەدیش باسی کردووە لە عەلی خوا لێی ڕازی بێت بەھەمان شێوە .
(ب) چونکە دەرچوونی یەک مەنی یەک خۆشۆردن واجب دەبێت ، ھەروەک ئەوەی یەک فلیچقە دەربچێت ، ئەو مەنی یە تابعە بۆ مەنی پێش خۆی .
ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر تووشی احتلام بوو یان جووت بوونی کرد مەنی ھات پاشان خۆی شۆرد ، پاشان مەنی لێی دەرچوو دوای خۆشۆرد ، وتەی بەناوبانگی ئەحمەد ئەوەیە خۆشۆردنی لەسەر نییە ، خلال دەڵێت : ڕیوایەت بە متواتری لە باوکی عبداللە ، واتە ئیمام ئەحمەد نقل کراون ھیچی لەسەر نییە ئیلا دەست نوێژ ، وە لە عەلی و ابن عباس وعطاء والزهري ومالك والليث والثوري وإسحاق نقل کراوە ، سعيد بن جبير دەڵێت : خۆشۆردنی لەسەر نییە ئیلا بەشەھوەت بێت . )) "المغني" 1/128 .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لەسەری واجب نییە جارێکی تر خۆی بشواتەوە ، مادەم خۆی شۆردووە دەرچوونی ئەم مەنی یە نرخی نییە ، چونکە دەرچووە بێ شەھوەت ، حوکمەکەی حوکمی میز کردنە ھیچ نرخی نییە ، .... )) نور علی الدرب .
ابن عثيمين ڕحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( خۆشۆردنی لەسەر نییە ، بەڵکو لەسەریەتی زەکەری بشوات و ئەو شوێنەی مەنی بەرکەوتووە ، وە تەنھا دەست نوێژ بگرێتەوە . )) فتاوى ابن عثيمين (11/222) .
زانایانی اللجنة الدائمة دەڵێن : (( بەسە بۆ کەسێک خۆی شۆردووە لە لەشگرانی ، پاشان مەنی لێی دەرچووە دوای خۆشۆردن تەنھا زەکەری بشوات ، لەسەری نییە جارێکی تر خۆی بشواتەوە ، بەڵکو دەبێت زەکەە بشوات و دەست نوێژ بگرێت . )) "فتاوى اللجنة الدائمة" (5/325) .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net