ئایا دەست لەسەر سینگ دادەنرێت یان خوارەوەی سینگ کاتی نوێژ کردن ؟
وەڵام : جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان :
یەکەم : ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون ھەردوو دەستەکان لەسەر سینگ دادەنرێن ، کە ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی شافعی ، بەڵگە :
(١) عن وائل بن حجر رضي الله عنه قال : صليت مع رسول الله صلى الله عليه وسلم فوضع يده اليمنى على يده اليسرى على صدره . روى ابن خزيمة (479) ، صححه الألباني في "تحقيق صحيح ابن خزيمة" .
واتە : لە وائل بن حجر دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : نوێژم لەگەڵ پێغەمبەر کرد درود و سەلامی خوای لێ بێت دەستی ڕاستی لەسەر دەستی چەپی دانا بوو لەسەر سینگ .
دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون ھەردوو دەستەکان لەژێر سینگ و سەرەوە ناوک دادەنرێن ، کە ئەمە وتەیەکە لە مەزھەبی مالک و شافعی و ئەحمەد ، بەڵگە :
(١) عن غزوان بن جریر الضبي عن أبيه قال : ( رأيت عليا رضي الله عنه يمسك بيمينه على الرسغ فوق السرة ) رواه البيهقي (٣٠،٢٩/٢) وقال : إسناده حسن .
واتە : عەلیم بینی خوا لێی ڕازی بێت بە دەستی ڕاستی مەچەکی دەستی چەپی گرتبوو لەسەروی ناوک .
سێیەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون شوێنی دەست دانان لە ژێرەوەی ناوکە ، کە ئەمە مەزھەبی ئەبو حەنیفە و وتەیەکە لە وتەکانی شافعی و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد ، إسحاقە ، بەڵگە :
(١) قال علی : (( إن مِن السُّنَّةِ في الصلاة وضع الأكف على الأكف تحت السرة )) أخرجه أبو داود (٥٧٦) .
عەلی خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : (( لە سونەتە لەناو نوێژ دەست لەسەر دەست دابنێیت لە ژێرەوەی ناوک )) .
چوارەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون نوێژکەر بەئارەزووی خۆیەتی ھەردوو دەستەکانی لەسەر ناوک دابنێت ، یان سەرەوەی ناوک ، یان ژێرەوەی ناوک ، کە ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد ، بەڵگە :
(١) فەرموودە ھاتووە دەستی لەسەر دەست داناوە ، بەڵام شوێنی دیار نەکردووە ، بەڵگەیە بەئارەزووی خۆتە .
شێخ الألباني ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دانانی ھەردوو دەست لەسەر سینگ فەرموودە لەسەری جێگیر بووە ، پێچەوانەی یان فەرموودەی لاوازە یان ھیچ ئەصل و ئەساسی نییە . )) "صفة صلاة النبي صلى الله عليه وسلم" (ص 69) .
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەم شێوەیە ، واتە : دانای ھەردوو دەست لەژێرەوەی ناوک مەزھەبی بەناوبانگی ئەحمەدە ، فەرموودەی عەلی بەڵگەیانە : " لصلاة مِن السُّنَّةِ وَضْعُ اليدِ اليُمنى على اليُسرى تحت السُّرَّةِ " رواه أبو داود وضعفه النووي وابن حجر وغيرهما - .
ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون لەسەرەوەی ناوک دادەنرێت ، ئیمام ئەحمەد دەقی لەسەر ئەمە ھەیە .
ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون لەسەر سینگ دادەنرێت ، کە ئەمە وتەی ڕاستە ، ... )) "الشرح الممتع" (3/36، 37) .
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وتراوە : ھەردوو دەست لە ژێرەوەی مل دادەنرێت ، وتراوە : لەسەر ناوک ، وتراوە : لە ژێرەوەی ناوک ، ئەوانەی دەڵێن ھەردوو دەستەکان لەژێرەوەی مل دادەنێیت بەڵگەیان : " فصل لربك وانحر )) [ الکوثر : ٢ ] دەڵێن : ماناکەی ئەوەیە دەستی ڕاست لەسەر چەپ دابنێی لە ژێرەوەی مل .
ئەوانەی دەڵێن ھەردوو دەست لە ژێرەوەی ناوک دادەنێیت یان لەسەر ناوک بەڵگەیان فەرموودەی عەلی یە خوا لێی ڕازی بێت ، بەڵام فەرموودەکە لاوازە .
ئەوەی نزیک بێت لە سونەت فەرموودەی وائل بن حجرە خوا لێی ڕازی بێت کە ھەردوو دەستەکان لەسەر سینگ دابنێیت . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج٣ لاپەڕە ١٤١ .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws. net