پرسیار : ئایا واجبە ئافرەت قژی خۆی بکاتەوە بۆ خۆشۆردنی لەشگرانی ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن واجب نییە لەسەر ئافرەت قژی خۆی بکاتەوە بۆ خۆشۆردنی لەشگرانی ، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە ، بەڵگە :
عَنْ أُمِّ سَلَمَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا قَالَتْ : قُلْتُ : يَا رَسُولَ اللَّهِ إِنِّي امْرَأَةٌ أَشُدُّ شَعَرَ رَأْسِي ، أَفَأَنْقُضُهُ لِغُسْلِ الْجَنَابَةِ ، وَفِي رِوَايَةٍ : وَالْحَيْضَةِ قَالَ : (( لا ، إِنَّمَا يَكْفِيكِ أَنْ تَحْثِي عَلَى رَأْسِكِ ثَلاثَ حَثَيَاتٍ )) رَوَاهُ مُسْلِمٌ.
واتە : لە ئوم سەلەمە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : گوتم : ئەی نێردراوی خوا من ئافرەتێکم پەلکەکانم توند شەتەک دەدەم ، جا بیکەمەوە بۆ خۆشۆردنی لەشگرانی ؟ ڕیوایەت ھاتووە : بۆ خۆشۆرد حەیز ؟ فەرمووی : (( نەخێر ، تەنیا ئەوەندەت بەسە کە سێ مشت ئاو بکەیت بەسەر سەرتا )) .
عبداللە بن عبدالرحمان ال بسام خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( لە المغنی باس کراوە : ھەموو پێشەوایەکان یەک دەنگن لەسەر ئەوە کردنەوەی قژ واجب نییە بۆ خۆشۆردنی لەشگرانی . )) توضیح الأحکام ج١ لاپەڕە ٣١٤ .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر ئافرەت ئاو بەسەر سەری خۆیدا بکات بەسە بۆی ، چونکە ئوم سەلەمە خوا لێی ڕازی بێت پرسیار لە پێغەمبەر دەکات گوتی : ئەی نێردراوی خوا من ئافرەتێکم پەلکەکانم توند شەتەک دەدەم ، جا بیکەمەوە بۆ خۆشۆردنی لەشگرانی ؟ فەرمووی : " نەخێر ، تەنیا ئەوەندەت بەسە کە سێ مشت ئاو بکەیت بەسەر سەرتا ، پاشان ئاو بە لاشەت دا بکەیت پاک دەبیتەوە بەمە " .
ئەگەر ئافرەت سێ مشتی ئاوی بەسەر سەریدا کرد بەسە بۆی پێویست ناکات قژی بکاتەوە ، ... )) " مجموع فتاوى الشيخ ابن باز " ( 10 / 182 ) .
ابن القيم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( فەرموودەی ئوم سەلەمە بەڵگەیە لەسەر ئافرەت نییە قژی بکاتەوە بۆ خۆشۆردنی لەشگرانی ، ئەمەیان یەک دەنگی ھەیە لەنێوان ئەھلی علم ، ئیلا عبداللەبن عمرو و إبراھیم النخعی نەبێت دەڵێن دەبێت قژی بکاتەوە ، نەم زانیووە کەس موافقی ئەم دووانەی کردبێت . )) تھذيب السنن .
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( کەمترین واجب لە خۆشۆردنی لەشگرانی ئەوەیە ئاو بگات بە ھەموو لاشەی ، ھەتا ژیرەوەی مووەکان ، باشتر وایە بەو شێوەیە بێت کە فەرموودە لەسەری ھاتووە لە پێغەمبەرەوە کاتێک أسماء بنت شكل پرسیاری لێ کرد سەبارەت بە خۆشۆردنی حەیز فەرمووی : " تَأْخُذُ إِحْدَاكُنَّ مَاءَهَا وَسِدْرَتَهَا فَتَطَهَّرُ فَتُحْسِنُ الطُّهُورَ ، ثُمَّ تَصُبُّ عَلَى رَأْسِهَا فَتَدْلُكُهُ دَلْكًا شَدِيدًا ، حَتَّى تَبْلُغَ شُؤُونَ رَأْسِهَا ، ثُمَّ تَصُبُّ عَلَيْهَا الْمَاءَ ، ثُمَّ تَأْخُذُ فِرْصَةً مُمَسَّكَةً - أي : قطعة قماش فيها مسك - فَتَطَهَّرُ بِهَا ، فَقَالَتْ أَسْمَاءُ : وَكَيْفَ تَطَهَّرُ بِهَا ؟ فَقَالَ : سُبْحَانَ اللَّهِ ! تَطَهَّرِينَ بِهَا ! فَقَالَتْ عَائِشَةُ لها : تَتَبَّعِينَ أَثَرَ الدَّمِ . رواه البخاري ومسلم .
واجب نییە قژی سەری بکاتەوە ، ئیلا ئەگەر قژی زۆر بە تووندی بەسترابێتەوە بەجۆرێک ئاو نەگاتە ژێرەوەی مووەکان ، لەبەر فەرموودەی ئوم سەلەمە رواە مسلمە ... )) " مجموع فتاوى ابن عثيمين " ( 11 / 318 ، 319 ) .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( واجب نییە ئافرەت قژی بکاتەوە لە کاتی خۆشۆردنی لەشگرانی یان حیض ، لەبەر وتەی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت : " لا " باسمان کرد لەوانەیە نەفی بۆ واجبی بێت یان بۆ نەھی بێت . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج١ لاپەڕە ٦١٣ .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net