پرسیار : حوکمی دەست لەسەر دڵ دانان کاتی قورئان خوێندنەوە لەناو نوێژ ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن ئەوەی سونەت لەسەری ھاتبێت دەست لەسەر سینگ دادەنێیت نەک لەسەر دڵ .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( یەکێک لە سەیرترین شتە سەیرەکان ئەوەیە ئێمە دەیبینین خەڵکانێک دەستی ڕاست لەسەر دەستی چەپ دادەنێن لەسەر لای چەپ ، دەڵێن : چونکە دڵ لەلای چەپە ، لەبەر ئەوە گونجاو و باشە ھەردوو دەست لەسەر دڵ دابنێی ، ئەمەیان ھەڵەیە ، چونکە داھێنانە و ھیچ سونەت لەسەری نەھاتووە ، ھەروەھا بۆمان ھەیە وەڵامی بدەینەوە ئەگەر بمانەوێ دەست بە قیاسەوە بگرین دەڵێین : تێگەیشتن و ھەست کردن لە مۆخە ، لەسەر ئەمە ھەردوو دەستەکان لەسەر سەر دابنێ ، بەڵام ئەم بابەتانە ، واتە عیبادەت تەوقیفین . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج٣ لاپەڕە ١٤٣ .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws. net