سەردێری پرسیار:کەسێک لەشگرانە ھەندێک ئاوی لایە بەشی ھەموو لاشەی ناکات ، ئایا تەیەمووم بکات ؟

بەرواری دانان :2019-06-13 کۆدی پرسیار:1232

پرسیار:

پرسیار : کەسێک لەشگرانە ھەندێک ئاوی لایە بەشی ھەموو لاشەی ناکات ، ئایا تەیەمووم بکات ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن ھەر کەسێک لەشگران بێت ئەم دوو حالەتەیە :

حالەتی یەکەم : ھیچ ئاوی لەلا نییە و دەستی ناکەوێت ، لەم حالەتە واجبە تەیەمموم بکات .

حالەتی دووەم : ھەندێک ئاوی لەلایە بەشی خۆشۆردنی ھەموو لاشە ناکات ، لەم حالەتە جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان دوو وتە ھەیە :

یەکەم : حەنەفی و مالکی و زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون واز لەو ئاوە دەھێنێت کە بەشت ناکات ، تەیەمموم دەکەیت .

دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون ئەو ئاوەی لەلایە بەکاردەھێنیت و پاشان تەیەمموم دەکەیت ، کە ئەمە وتەی شافعی و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد .

لە الموسوعە الفقھیە باس کراوە دەڵێت : (( جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە کەسێک ئاوی دەست ناکەوێت ئیلا بۆ ھەندێک ئەندامی دەست نوێژ .

حەنەفی و مالکی و زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون واز لەو ئاوە دەھێنێت کە بەشی ناکات ئیلا بۆ ھەندێک ئەندام نەبێت ، تەیەمووم دەکات ، ئەمە یەکێکە لە دوو وتەی حەنابلە .

شافعی بۆ ئەوە چووە دەبێت بەکاری بھێنێت ، پاشان تەیەمووم بکات ، ئەمە ڕووی دووەمە لە لای حەنابلە . )) الموسوعة الفقهية (8/ 125) .

ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر ئاوی دەست کەوت بەڵام بەشی نەکات ، دەبێت بەکاری بھێنێت ، وە تەیەمووم بکات بۆ ئەوی تر ئەگەر لەشگران بێت ، لەبەر وتەی خوای گەورە دەفەرمووێت : " فَلَمْ تَجِدُوا مَاءً فَتَيَمَّمُوا " [النساء: 43] ، ئەمەیان ئاوی دەست کەوتووە .

وە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " إذا أمرتكم بأمر فأتوا منه ما استطعتم " رواه البخاري .

وە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " إذا وجدت الماء فأمسه جلدك " . )) الكافي (1/ 127).

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام