سەردێری پرسیار: ئایا مناڵی برا میرات وەردەگرێت ؟

بەرواری دانان :2019-06-14 کۆدی پرسیار:1234

پرسیار:

پرسیار : ئایا مناڵی برا میرات وەردەگرێت ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن مناڵی برا ئەگەر لە برای دایک بێت ، ئەوە میرات وەرناگرێت بە مطلقی ، ئەگەر مناڵی برای ڕاستەقینە بێت ، ئەوە میرات وەردەگرێت بە مەرج :

(١) نابێت مردوو باوکی مابێت .

(٢) نابێت مردوو باپیری نابێت .

(٣) نابێت مردوو کوڕی مابێت ، یان کوڕی کوڕی مابێت بەرەو خوارەوە .

(٤) نابێت مردوو برای ڕاستەقینەی مابێت .

(٥) نابێت مردوو برا لە باوکی مابێت .

ئەگەر ئەم پێنج مەرجە ھاتە دی ، ئەوە مناڵی برای ڕاستەقینە میرات وەردەگرێت ، ئەگەر نا وەرناگرێت .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام