سەردێری پرسیار:حوکمی دەست ماچ کردن ؟

بەرواری دانان :2019-06-14 کۆدی پرسیار:1235

پرسیار:

پرسیار : حوکمی دەست ماچ کردن ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن ماچ کردنی دەستی دایک یان باوک یان خاڵ یان مامۆستایی ئایینی یان زانا ھیچی تێدا نییە وەک ڕێزگرتن ، بەڵام ئەگەر سەر بکێشێت بۆ مەفسەدەتێکی دیار ڕێگری دەکرێت .

لە الموسوعە الفقھیە باسکراوە دەڵێت : (( دروستە دەست ماچ کردنی زانای ئەھلی وەرع ، وە کاربەدەستێکی دادپەروەر ، وە دایک و باوک ، وە مامۆستا ، ھەموو گەسێک شایستەی بەگەورە دانان و ڕێز بێت ، ھەروەک چۆن دروستە سەر و نێو چاوان و نێوان ھەردوو چاوەکان ماچ بکەیت ، بەڵام ھەموو ئەمانە لەبەر ئەوە دروستن ئەگەر وەک ڕێز بێت ، یان سۆز و بەزەیی بێت کاتی بەیەک گەیشتن و لێک جیابوونەوە ، وەک دینداری و ڕێز ، وە ئەمین بێت لە شەھوەت .

ابن بطال دەفەرمووێت : ئیمام مالک ئینکاری دەست ماچ کردنی کردووە ، ئەبھەری دەڵێت : ئیمام مالک پێی باش نەبووە دەست ماچ کردن وەک بەگەورە دانان و تکبر ، ئەگەر ماچ بکات بۆ ئەوەی لەخوا نزیک بێت لەبەر دینداری یەکەی یان لەبەر زانستی یان شەرەفی ، ئەمانە دروستن . )) "الموسوعة الفقهية" (13/ 131) .

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ماچ کردنی دەست وەک ڕێز بۆ کەسێک ئەھلی ڕێز بێت ، وەک : باوک و کەسێکی بە تەمەن و مامۆستا ھیچی تێدا نییە ، ئیلا ئەگەر ترسا زیانی ھەبێت ، وەک ئەوە ئەگەر دەستی ماچ بکەیت سەرسام دەبێت بە نەفسی خۆی ، وا خۆی دەبینێت لە پلەیەکی بەرز دایە ، لێرە ڕێگری دەکەین لەبەر مەفسەدەت . )) "لقاء الباب المفتوح" (177/ 30) بترقيم الشاملة .

دەبێت موسلمان لەم بابەتە ئاسانکاری نەکات لە دەست ماچ کردن ، خۆی کەم نەکات دەستی ھەموو کەسێک ماچ بکات ، وە لە دەست ماچ کردنی مامۆستایی ئایینی ئاگادار بێت ، کە چەندین کەس بۆنەتە ھۆی ئەوەی مامۆستا لەخۆ بایی ببێت و سەرسام بێت بە نەفسی خۆی .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام