پرسیار : ئایا لە چ حالەتێک برا میرات لە برا دەگرێت وەردەگرێت ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن ھەر کەسێک بمرێت برای دوای خۆی بەجێ ھێشتبێت ، ئەوە براکانی میرات لێی دەگرن جا چ برای ڕاستەقینە بێت یان برای بێت لە باوک ، بەڵام بە دوو مەرج :
یەکەم : نابێت مردوو کوڕی ھەبێت ، یان کوڕی کوڕی ھەبێت بەرەو خوارەوە ، ئەگەر کوڕی ھەبوو ئەوە براکانی مردووەکە میرات وەرناگرن .
دووەم : نابێت مردووەکە باوکی مابێت " واتە : زیندوو بێت " ، ئەگەر باوکی مردوو زیندوو بێت ئەوە براکانی مردووەکە میرات وەرناگرن .
سەبارەت بە برا لە دایک دەڵێن : ھەمان مەرجەکانی سەرەوە ، بەڵام نابێت مردوو باپیر و کچ و کچی کوڕیشی مابێت .
وەڵام : ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بەڵی برا میرات لە یەکتر وەردەگرن ، جا چ برای ڕاستەقینە بن یان برا بن لە باوک یان برا بن لە دایک ، ئەگەر ھیچ ئەو کەسانە نەبن کە بێ بەشی دەکەن لە میرات ، بەڵام ئەگەر باوک ھەبوو ، ئەوە براکان بێ بەش دەکات لە میرات ، یان کوڕی کوڕی مردوو ، یان کوڕی مردوو براکان بێ بەش دەکات لە میرات ، باپیریش بەم شێوەیە براکان بێ بەش دەکات لەسەر وتەی ڕاست ، ئەگەر کەسێک بمرێت لە باوکی خۆی و برای خۆی ، ئەوە ماڵ بۆ باوکە ، یان ئەگەر بمرێت لە کوڕی خۆی و برای ، ئەوە ماڵ بۆ کوڕیەتی ، یان بمرێت لە کوڕی کوڕی خۆی و برای ، ئەوە ماڵ بۆ کوڕی کوڕیەتی ، برا ھیچ وەرناگرێت ، براکان بێ بەش دەبن بە باوک ، وە بێ بەش دەبن بە کوڕ و کوڕی کوڕ بەرەو خوارەوە ، جا چ لەگەڵ کوڕ و كوڕی کوڕ کچ ھەبن یان کچ لەگەڵی نەبن ، کوڕ و کچی مردوو لەگەڵ یەکتری برای مردوو بێ بەش دەکەن ، بەم شێوەیە کوڕی کوڕی مردوو لەگەڵ خوشکەکانی برای مردوو بێ بەش دەکەن ، بەم شێوەیە باپیریش لەسەر وتەی ڕاستی زانایان برای مردوو بێ بەش دەکات . )) نور علی الدرب .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net