سەردێری پرسیار:حەج چۆن دەکرێت بە کورتی ؟

بەرواری دانان :2019-06-15 کۆدی پرسیار:1237

پرسیار:

پرسیار : حەج چۆن دەکرێت بە کورتی ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان سەبارەت بە چۆنییەتی حەج کردن دەڵێن :

یەکەم : کاتی ئیحرام بەستن دەبێت تەلبیە بڵێیت ، بۆ ھەر جۆرێکی حەجیش تەلبییەی جیایە :

(١) ئەگەر حەجەکە تمتمع بوو دەڵێیت : (( لبیك عمرة متمتعا بها إلى الحج )) .

(٢) ئەگەر حەجەکە قران بوو دەڵێیت : (( لبیك عمرة وحجا )) .

(٣) ئەگەر حەجەکە إفراد بوو دەڵێیت : (( لبيك حجا )) .

دووەم : پاشان تەواف دەکەیت لەگەڵ سەفا و مەڕوە :

(١) بۆ حەجی تمتع تەوافی عومرە دەکەیت لەگەڵ سەفا و مەڕوەی عومرە ، پاشان قژت کورت دەکەیتەوە .

(٢) بۆ حەجی قران تەوافی قدوم دەکەیت لەگەڵ سەفا و مەڕوەی حەج ، پاشان لە ئیحرام دەمینیتەوە .

(٣) بۆ حەجی إفراد تەوافی قدوم دەکەیت لەگەڵ سەفا و مەڕوەی حەج ، پاشان لە ئیحرام دەمینیتەوە .

سێیەم : ئەگەر ڕۆژی ٨ ی ذي الحجة ھات پێش نیوەڕۆ دەچیت بۆ مینا :

(١) بۆ حەجی تمتع ئیحرام دەبەستیت لە مەککە ، پاشان دەچیت بۆ مینا .

(٢) بۆ حەجی قران ئیحرام نابەستیت ، چونکە بەخۆی لەناو ئیحرام ماوەتەوە ، بەڵکو یەکسەر دەچیت بۆ مینا .

(٣) بۆ حەجی إفراد ئیحرام نابەستیت ، چونکە بەخۆی لەناو ئیحرام ماوەتەوە ، بەڵکو یەکسەر دەچیت بۆ مینا .

چوارەم : ڕۆژی ٩ ی ذي الحجة دەچیت بۆ عەرەفە ، نوێژی نیوەڕۆ و عصر قصر و جمع دەکەیت ، بەڵام جمعی تقدیم ، واتە لەکاتی نیوەڕۆ نوێژی نیوەڕۆ و عصر پێکەوە دەکەیت ، پاشان دوعا و زیکر دەکەیت ھەتا خۆر ئاوابوون .

پێنجەم : ڕۆژی ٩ی ذي الحجة دوای خۆر ئاوابوون دەچیت بۆ موزدەلیفە ، پاشان نوێژی مغرب و عیشا کورت دەکەیت کاتی گەیشتن بە موزدەلیفە ، پاشان لەوێ دەمێنیتەوە ھەتا نیوەی شەو یان ھەتا دوای بەیانی .

شەشەم : ڕۆژی ١٠ی ذي الحجة ، واتە ڕۆژی جەژن ، ئەم ھەنگاوانە دەکەیت :

(١) دەچیت بۆ مینا رمی جمرة العقبة دەکەیت بۆ ھەر سی جۆری حەج .

(٢) پاشان ئاژەڵ سەر دەبڕیت بۆ حەجی تمتع و قران ، بۆ حەجی إفراد ئاژەڵ سەربڕین نییە .

(٣) پاشان بۆ ھەر سێ جۆری حەج قژت دەتاشی یان کورت دەکەیت ، پاشان تەوافی إفاضة دەکەیت .

(٤) پاشان سەفا و مەڕوەی حەج دەکەیت بۆ حەجی تمتع ، بۆ حەجی قران و إفراد سەفا و مەڕوەی حەج ناکەیت ، چونکە کردووتە پێشتر .

حەوتەم : ڕۆژی ١١ ، ١٢ ، ١٣ ی ذي الحجة ڕەجمی شەیتان دەکەیت ، بۆ ھەرسێ جۆری حەج ئەم سێ ڕەجمە دەکەیت :

رمی جمرات الصغری ، پاشان رمي جمرات الوسطى ، پاشان رمي جمرات الكبرى دوای زەوال " واتە دوای نیوەڕۆ " .

ھەشتەم : کاتی چوونەوە تەوافی ماڵئاوی دەکرێت ، لادەچێت لەسەر حائض و نفساء .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام