پرسیار : ئایا دەست ھەتا کوێ مەسح دەکرێت بۆ تەیەمموم ؟
وەڵام : جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سێ وتە ھەیە :
یەکەم : ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون واجبە دەست ھەتا ئانیشک مەسح بکرێت ، بەڵگە :
(١) وَعَنِ ابْنِ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( التَّيَمُّمُ ضَرْبَتَانِ، ضَرْبَةٌ لِلْوَجْهِ، وَضَرْبَةٌ لِلْيَدَيْنِ )) رَوَاهُ الدَّارَقُطْنِيُّ، وَصَحَّحَ الأَئِمَّةُ وَقْفَهُ.
واتە : لە ابن عومەر دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی : (( تەیەمموم دوو پیاکێشانە " واتە : دووجار دەستەکانت لە زەوی دەدەیت " ، یەکەمیان ڕوخساری پێ مەسح دەکرێ ، دووەمیان ھەردوو دەستی پێ مەسح دەکرێ ھەتا ھەردوو ئانیشک )) .
دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون واجبە دەست ھەتا شان مەسح بکرێت ، بەڵگە :
(١) فەرموودەی عەممار دەفەرمووێت : ھاوەڵان خوا لێیان ڕازی بێت تەیەممومیان کردووە لەگەڵ پێغەمبەردا بوون ، مەسحی دەستیان دەکرد ھەتا بن ھەنگڵ و شان . سنن أبی داود (٣١٨) ، وسنن النسائی (١٦٧/١) .
سێیەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون واجبە دەست ھەتا مەچەک مەسح دەکرێت ، بەڵگە :
(١) فەرموودەی عەمماری کوڕی یاسر .
چوارەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون واجبە ھەتا مەچەک دەست مەسح بکرێت ، وە سونەتە ھەتا ئانیشک مەسح بکرێت ، بەڵگە :
(١) فەرموودەی عەممار باسی ئەوەی کردووە تەنھا دەستی ھەتا مەچەک مەسح کردووە ، بەڵگەیە ھەتا مەچەک واجبە ، وە ھەتا ئانیشک سونەتە .
وتەی ڕاست دەست تەنھا کف " کف : واتە : دەست ھەتا مەچەک " مەسح دەکرێت ، چونکە :
(أ) فەرموودەی عەممار بوخاری و موسلیمە و فەرموودەکانی تر لاوازن .
(ب) ھاوەڵان مەسحیان کردووە ھەتا شان دوو وەڵام ھەیە :
(١) لەوانەیە سەرەتا مەسح کردن ھەتا شان مشروع بووبێت ، پاشان نەسخ بووبێت وەک ئاسانکاری و ڕەحمەت بۆ ئومەت .
(٢) یان لەوانەیە ھاوەڵان بە ئیجتھادی خۆیان ئەمەیان کردبێت بێ ئەوەی بپرسن و تووشت ھەڵە بوونە .
ابن رشد دەفەرمووێت : (( ھۆکاری جیاوازی یەکە لە ناوی دەست دایە لە زمانی عەرەبی دا ، دەوترێ دەست لە زمانی عەرەبی دا بە سێ مانا دێت :
بەمانای دەست دێت ھەتا مەچەک ، وە بە مانای دەست و بازوو دێت ، واتە ھەتا ئانیشک ، وە بەمانای دەست و بازوو و سەرووی بازوو دێت ، واتە ھەتا شان .
ھۆکاری دووەمی جیاوازی یەکە ئاثاری جیاواز ، ... )) البدایة المجتهد ونهاية المقتصد ج۲ لاپەڕە ٣٦-٣٧ .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net