پرسیار : من تەیەمموم کرد و نوێژیشم کرد ، پاشان ئاوم دەست کەوت ، ئایا دەبێتە دەست نوێژ بگرمەوە و نوێژ بکەمەوە ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن ھەر کەسێک تەیەممومی کرد ، پاشان ئاوی دەست کەوت ئەم سێ حالەتە زیاتر نییە :
یەکەم : ئاوت دەست دەکەوێت دوای کردنی نوێژ و دوای بەسەر چوونی کاتی نوێژ ، لەم حالەتە دووبارە ناکەیتەوە ، ابن منذر لە الأوسط ج٢ لاپەڕە ٦٣ ئیجماع نقل دەکات ، وە ابن قدامەش لە المغنی ج١ لاپەڕە ٣٢٠ ئیجماع نقل دەکات .
دووەم : ئاوت دەست دەکەوێت دوای کردنی نوێژ و پێش بەسەر چوونی کاتی نوێژ ، لەم حالەتە دووبارە ناکەیتەوە ، کە ئەمە وتەی ھەر چوار مەزھەبەکانە و وتەی ابن منذرە ، بەڵگە :
(١) عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ : خَرَجَ رَجُلانِ فِي سَفَرٍ ، فَحَضَرَتِ الصَّلاةَ وَلَيْسَ مَعَهُمَا مَاءٌ، فَتَيَمَّمَا صَعِيدًا طَيِّبًا فَصَلَّيَا ، ثُمَّ وَجَدَا الْمَاءَ فِي الْوَقْتِ فَأَعَادَ أَحَدُهُمَا الصَّلاةَ وَالْوُضُوءَ وَلَمْ يُعِدِ الآخَرُ ، ثُمَّ أَتَيَا رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَذَكَرَا ذَلِكَ لَهُ ، فَقَالَ لِلَّذِي لَمْ يُعِدْ : (( أَصَبْتَ السُّنَّةَ وَأَجْزَأَتْكَ صَلاتُكَ ) وَقَالَ لِلْآخَرِ : (( لَكَ الأَجْرُ مَرَّتَيْنِ )) ، رَوَاهُ أَبُو دَاوُدَ وَالنَّسَائِيُّ.
واتە : لە ئەبو سەعیدی خودری دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : (( دوو پیاو دەچنە بۆ سەفەر ، کاتی نوێژ ھات و ئاویان لەلا نەبوو ، جا لەبەر ئەوە تەیەممومی کرد بەڕووی پاکی زەوی ، پاشان ئاویان دەست کەوت لە کاتی نوێژ " واتە : کاتی نوێژەکە مابوو " ، یەکێکیان نوێژ و دەست نوێژی دووبارە کردەوە ، ئەوی تر نوێژ و دەست نوێژی دووبارە نەکردەوە ، پاشان ھەردووکیان ھاتن بۆ لای پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت بابەتەکەیان باسکرد بۆی ، بەو کەسەی دەست نوێژی نەگرتەوە فەرمووی : (( تۆ سونەتت پێکاوە و نوێژەکەت جێگەی خۆی گرتووە )) ، بەوی تر فەرمووی : (( بۆ تۆ دوو پادشت ھەیە )) .
سێیەم : ئاوی دەست کەوت لەناو نوێژدا ، وەک ئەوە کەسێک ئاوی بۆ بھێنێت ، لەم حالەتە دوو وتەی ھەیە :
(١) ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون تەیەمموم و نوێژی بەتال دەبێتەوە ، لەسەریەتی دەست نوێژ بگرێت و نوێژ بکاتەوە ، کە ئەمە وتەی بەناو بانگی ئەحمەد و ئەبو حەنیفە وابن حزم و ثەوری و ابن بازە ، بەڵگە :
(أ) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( فلم تجدوا ماء فتيمموا )) [ المائدة : ٦ ] ، ئەمەیان ئاوی دەست کەوتووە لەناو نوێژ ، تەیەمموم بەتال دەبێت .
(ب) پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( فإذا وجد الماء فليتق الله وليمسه بشرته )) ، بەڵگەیە پێش ئەوەی نوێژ تەواو بکات دەبێت دەست بە ئاو بگرێت .
(٢) ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون تەیەممومی بەتاڵ نابێت ، وە لەسەری نییە نوێژی دووبارە بکاتەوە ، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە ، مالکی و شافعی و وتەیە لە وتەکای ئەحمەدە ، وتراوە : ئەحمەد گەڕاوەتەوە لێی ، بەڵگە :
(أ) چۆتە ناو نوێژ بۆی دروست بووە تەیەمموم بکات و نوێژ بکات ، کەواتە نابێت کردەوە پووچ بکات ئیلا بەڵگەی صحیح ھاتبێت لەسەری .
وتەی ڕاست و دڵنیا تر وتەی یەکەمە ، واللە أعلم .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( پیاو ئەگەر تەیەمموی کرد و نوێژی کرد ، پاشان ئاوی دەست کەوت ، ئەوە نوێژ دووبارە ناکاتەوە ، ئەمەش ئەم سێ حالەتەیە :
یان ئاوت دەست دەکەوێت دوای بەسەر چوونی کاتی نوێژ ، لەم حالەتە دووبارە ناکەیتەوە .
یان ئاوت دەست کەوت دوای نوێژ و کاتی نوێژ ماوە .
یان ئاوت دەست دەکەوێت لەناو نوێژدایت ، وەک ئەوەی ھاوڕێت ئاوت بۆ بھێنێت ، یان باران ببارێت لە کاتی نوێژ کردن .
سەبارەت بە یەکەم : ئەوەی ئاوی دەست دەکەوێت دوای بەسەر چوونی کاتی نوێژ ، دەڵێین دووبارە کردنەوەی لەسەر نییە .
سەبارەت بە دووەم : جیاوازی یەکی بەھێز ھەیە ، وتەی ڕاست دووبارە کردنەوەی لەسەر نییە ، ...
سەبارەت بە سێیەم : ئەگەر ئاوت دەست کەوت کاتی نوێژ ، ئەمەش جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان ، ھەندێک دەڵێن دەبێت نوێژ دووبارە بکەیتەوە ، چونکە ئاوی دەست کەوتووە کاتی نوێژ تەیەممومی بەتاڵ دەبێت ، ئەگەر تەیەمموم بەتال بوو وەک ئەوە وایە بێ دەست نوێژ بێت لەناو نوێژدا ، ھەر کەسێک دەست نوێژی بشکێت لەناو نوێژدا ، واجبە لەسەر دەربچێت و نوێژ بکاتەوە ، ئەمە وتەی ڕاستە . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج١ لاپەڕە ٦٦٤-٦٦٥ .
عبداللە بن عبدالرحمان ال بسام خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( ھەر کەسێک نوێژ بکات ئاوی دەست نەکەوێت ، پاشان ئاوی دەست کەوت دوای نوێژ ، ئەوە دووبارە ناکاتەوە ، نوێژی دروستە و سونەتی پێکاوە ، ھەروەک پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی ، ئەمە وتەی ھەر چوار مەزەھەبەکانە . )) توضیح الأحکام ج١ لاپەڕە ٣٣٤ .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net