پرسیار // ئایا هەوا دەرچوون لە پێشەوەی ئافرەت دەست نوێژ دەشکێنێت ؟
وەلام // سەرەتا زانایان دەلێن شەش هەلوەشێنەرەوەی دەست نوێژ هەن ، سێیان لە پێش و سێیان لە پاش مرۆڤ دەردەچن دەست نوێژ دەشکێنن کە هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەری کە ئەمانەن :
پێشەوە :
(۱) دەرچوونی میز .
(۲) دەرچوونی مذي .
(۳) دەرچوونی ودي .
پشتەوە :
(۱) دەرچوونی هەوا بە دەنگ .
(۲) دەرچوونی هەوا بێ دەنگ .
(۳) دەرچوونی پیسای .
گومانی تێدا نییە کە ئەو فەرموودانەی هاتوون کە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە دەرچوونی هەوا دەست نوێژ دەشکێنێت باسی پشتەوەیە جا چ بە دەنگ بێت یان بێ دەنگ ، بەلام سەبارەت بە دەرچوونی هەوا لە پێشەوەی ئافرەت جیاوازی هەیە لە نیوان زانایان دوو وتە هەیە :
یەکەم // هەندێک زانا دەلێن دەست نوێژ دەشکێت ، کە ئەمە وتەی شافعی ، حنابلەیە ، بەلگە :
(۱) پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت (( لا وضوء ٳلا من صوت ٲو ریح )) واتە : دەست نوێژ هەلگرتنەوە واجب نییە ئیلا بە دەچوونی هەوا بە دەنگ یان تەنها دەرچوونی هەوا واتە بێ دەنگ .
ئەم فەرموودەیە باسی دەرچوونی هەوا دەکات بەشێوەیەکی گشتی ، کەواتە ئەم دەرچوونە لە پشتەوە بێت یان پێشەوە هەردووکیان دەگرێتەوە .
(۲) هەروەها قیاس دەکەن لەسەر دەرچوونی هەر شتێک لە پێش و پاش دەست نوێژ دەشکێنێت .
(۳) هەروەها لە شوێنێک دەردەچێت ئەگەری تێکەل بوونی بە شتی پیس هەیە کە خوێنە .
دووەم // هەندێک زانای تر دەلێن دەست نوێژ ناشکێت ، کە ئەمە وتەی حنیفی ، مالكی ، ظاهری ، اللجنة الدائمة ، ابن عثیمینه ، بەلگە :
(۱) هیچ بەلگەی ڕوون و ئاشکرا نەهاتوون کە دەست نوێژ دەشکێت ، کەواتە ئەسل وایە ناشکێت ، وە ئەو فەرموودەی باسی دەرچوونی هەوا دەکات باسی پشتەوەیە نەک پێشەوە .
(۲) دەست نوێژ ناشکێت چونکە ئەم هەوا دەرچوونەی پێشەوە دەرنەچووە لە شوێنێکی پیس وەک پشتەوە .
(۳) ئەگەر بلێت دەشکێت ئەوە دەبێتە بارگرانی لەسەر ئافرەت چونکە ئافرەت هەیە دەرچوونی هەوای لە پێشەوە زۆرە .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دەرچوونی هەوا لە پێشەوەی ئافرەت دەست نوێژ ناشکێنێت چونکە لە شوێنێکی پیس دەرنەچووە وەک دەرچوونی هەوا لە پشتەوە )) فتاوی ابن عثیمین ج٤ لاپەڕە ۱٤۷
زانایانی اللجنة الدائمة دەلێن : (( دەرچوونی هەوا لە پێشەوەی ئافرەت دەست نوێژ ناشکێنێت )) فتاوی اللجنة الدائمة ج٥ لاپەڕە ۲٥۹
وتەی ڕاست وتەی دووەمە کە دەست نوێژ ناشکێت . واللە ٲعلم .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ