سەردێری پرسیار:من حەجم نەکردووە ، ئایا دەتوانم حەج بۆ کەسێکی تر بکەم ؟

بەرواری دانان :2019-06-17 کۆدی پرسیار:1240

پرسیار:

پرسیار : من حەجم نەکردووە ، ئایا دەتوانم حەج بۆ کەسێکی تر بکەم ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان دوو وتە ھەیە :

یەکەم : ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون نابێت حەج بۆ کەس بکەیت ھەتا بۆ خۆت حەج دەکەیت ، کە ئەمە وتەی شافعی و حەنابلەیە ، بەڵگە :

(١) لە ابن عباس دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ گوێی لە پیاوێک بوو دەیگوت : لبیك عن شبرمة ، پێغەمبەر فەرمووی : (( شوبرومە کێیە ؟ )) ، گوتی : برامە یان نزیکی خۆمە ، فەرمووی : (( حەجت بۆ خۆت کردووە ؟ )) گوتی : نەخێر ، فەرمووی : (( حەج بۆ خۆت بکە پاشان بۆ شوبمرومە بکە . )) رواە أبو داود (١٨١١) ، وابن ماجە (٢٩٠٣) ، وصححە ابن حبان (٢٩٩/٩) ، والراجح عند أحمد وقفە .

دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون دروستە حەج بکەیت بۆ کەسێکی تر خۆت حەجت نەکردووە ، کە ئەمە وتەی حەنەفی و مالکی یە ، بەڵگە :

(١) فەرموودەی ابن عباس : ئافرەتێکی خەثعەمی دێتە لای پێغەمبەر پرسیاری ئەوەی لێ دەکات باوکم بە تەمەن داچووە و ناتوانێت لەسەر ئاژەڵ بوەستێت ، ئایا حەجی بۆ بکەم ، فەرمووی : (( بەڵێ حەجی بۆ بکە )) .

ھەروەھا ئافرەتێک دێت پرسیاری ئەوە دەکات دایکم حەجی نەکردووە ، ئایا حەج بۆ بکەم ، فەرمووی : (( حەجی بۆ بکە )) .

پێغەمبەر درود و سەلای خوای لێ بێت پرسیاری ئەوەی لێ نەکرد حەجت بۆ خۆت کردووە یان نە ، بەڵگەیە مەرج نییە ئیلا حەجت بۆ خۆت کردبێت ئینجا بتوانی بۆ کەسێکی تر بکەیت .

(٢) حەج کردن وەک قەرز دانەوە و زەکات دانە ، چۆن دروستە سەرەتا قەرزی کەسێکی تر بدەیتەوە پاشان قەرزی خۆت ، ئەواش دروستە حەج بۆ کەسێکی تر بکەیت پاشان بۆ خۆت .

(٣) فەرموودەی ابن عباس سەبارەت بە شوبرومە جیاوازی ھەیە لە رفع و وقف ، کەواتە نابێتە حوجە .

ئەوانەی دەڵێن دەبێت ئیلا حەج بۆ خت بکەیت ئینجا بۆ کەسێکی تر دەڵێن :

(أ) فەرموودەی ابن عباس ئەگەر موقوفیش بێت حوکمی مەرفوعی ھەیە ، وە پێچەوانەی وتەی ابن عباس لە ھاوەڵانی تر جێگیر نەبووە .

(ب) فەرموودەکانی تر عامن ، وە فەرموودەی شوبرومە خاصە ، کەواتە ھیچ پێچەوانەی نییە لەنێوان فەرموودەکان .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نابێت مرۆڤ حەج بکات بۆ کەسێکی تر ئەگەر بۆ حەجی بۆ خۆی نەکردبێت ئەگەر توانای ھەبێت ، بەڵگە : " حج عن نفسك ، ثم حج عن شبرمةً " .

ئەگەر حەجی لەسەر نەبێت ، وەک ئەوەی ھەژار بێت و کەسێک پارەی پێ بدات بۆ ئەوەی حەجی بۆ بکات ، ئایا دروستە حەجی بۆ بکات ؟ بەڵێ دروستە ، چونکە ئەم پیاوە حەجی لەسەر نەبووە لەبەر ھەژاری ، خوای گەورە دەفەرمووێت : " وللە علی الناس حج البیت من ستطاع إلیە سبیلا " [ ال عمران : ٩٧ ] ، ئەم پیاوە ئێستا ناتوانێت حەج بکات ، چونکە مالی لەلا نییە ، دروستە حەج بکات بۆ کەسێکی تر . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج٨ لاپەڕە ٨٤

زانایانی اللجنة الدائمة دەڵێن : (( دروست نییە مرۆڤ حەج بکات بۆ کەسێکی تر پێش ئەوەی حەج بۆ خۆی بکات ، ئەصل لەمە فەرموودەی ابن عباسە خوا لێی ڕازی بێت پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت گوێی لە پیاوێک بوو دەیگوت : لبیك عن شبرمة ، فەرمووی : حەجت بۆ خۆت کردووە ؟ گوتی نەخێر ، فەرمووی حەج بۆ خۆت بکە پاشان بۆ شوبمرومە بکە . )) الشيخ عبد العزيز بن باز ، الشيخ عبد الله بن غديان . " فتاوى اللجنة الدائمة " ( 11 / 50 ) .

پوختەی وەڵامی زانایان:

(١) باشتر وایە حەج بۆ خۆت بکەیت پاشان بۆ کەسێکی تر بکەیت .

(٢) دروستە کەسێک نەتوانێت حەج بۆ خۆی بکات لەبەر ھەژاری ، حەج بۆ کەسێکی تر بکات .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام